شه‌هید ئیبراهیم عه‌زیز ئه‌مین، له‌دایكبووی ساڵی 1971ی گوندی (قلیجه)ی ناحیه‌ی وارماوایه و ته‌نیا تا پۆلی پێنجه‌می سه‌ره‌تایی خوێندووه.
ساڵی 1990 په‌یوه‌ندیی كردووه به رێكخستنه‌كانی ی.ن.ك و ساڵی 1991 بووه به پێشمه‌رگه له تیپی سێی شه‌هید قادر، پاشان گواستراوه‌ته‌وه بۆ سریه‌ی تایبه‌تی لیوای شاره‌زوور.
پێشمه‌رگه‌یه‌كی ئازا و خۆڕاگربووه و به‌شداریی چه‌ندین شه‌ڕ و نه‌به‌ردیی كردووه، له شه‌ڕه‌كه‌ی كورته‌كی بناری قه‌ندیل بریندار بووه.
دواشوێن پێشمه‌ی تیپی سێی فه‌رمانده‌یی شاره‌زوور بووه.
به‌داخه‌وه، شه‌وی 23/9/2001 له گوندی خێڵی حه‌مه‌ی سه‌ر به پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، به ده‌ستی تیرۆریستانی به‌ناو جوندولئیسلام، شه‌هیدكرا.
محه‌مه‌د نه‌ورۆڵی