له كوردستاندا چه‌ند قاره‌مان و شۆڕه‌سوارێك هه‌بوو كه له دوای نسكۆی ساڵی 1975ه‌وه، چه‌كیان دانه‌نا و هه‌ر به‌شاخه‌وه بوون، تا له 1976 راسته‌وخۆ به‌شدارییان كرد له سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی شۆڕشی نوێ‌دا، یه‌كێك له‌و تێكۆشه‌رانه، شه‌هید (مسته‌فا مه‌لا ره‌سوڵ) وه‌رتی بوو له‌ناوچه‌ی باڵه‌كاتی.
ژیاننامه‌كه‌ی
شه‌هید مسته‌فا مه‌لا ره‌سوڵ حاجی ناسراو به حاجی مسته‌فا سوور، له دایكبووی ساڵی 1936ی وه‌رتێی باڵه‌كایه‌تییه.
ساڵی 1974 تا نسكۆی 1975 پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی ئه‌یلول بووه، ساڵی 1976 په‌یوه‌ندیی كردووه به رێكخستنه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه و هه‌مان ساڵ بووه به پێشمه‌رگه و فه‌رمانده‌ی مه‌فره‌زه بووه.
به‌شداریی چه‌ند داستانێكی كردووه، وه‌ك: هەندرێن، كۆڕه‌ك، دڕه‌بی.
جگه له‌خۆی دوو كوڕی به‌ناوه‌كانی (ئه‌حمه‌د و محه‌مه‌د) شه‌هیدی سه‌نگه‌رن، بۆخۆشی رۆژی 11/3/1977 له چیای دڕه‌بی شه‌هیدكرا و بوو به‌یه‌كه‌م شه‌هیدی شۆڕشی نوێ له سنووری باڵه‌كایه‌تی و وه‌رتێ.
حه‌یده‌ر مه‌نتك