له‌ناو باسوخواسه‌كانی داستانی رزگاریدا، باسێكی دیكه هه‌یه كه ئه‌ویش رووداوی شێخ جه‌میل و هاوڕێكانیه‌تی، كه گوێبیستی قاره‌مانێتی و ورده‌كاریی شه‌ڕه‌كه‌ی ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ش ده‌بین، خۆمان له‌به‌رده‌م داستانێكی دیكه‌دا ده‌بینینه‌وه، داستانێك له‌ناو داستانی رزگاریدا، داستانی خۆڕاگری و به‌گژداچوونه‌وه‌ی سوپایه‌كی گه‌وره‌ی ده‌وڵه‌تێكی به‌هێز له‌لایه‌ن ته‌نیا 11 پێشمه‌رگه‌وه.
داستانی رزگاریی به به‌شداریی زیاتر له 1500 پێشمه‌رگه و به دوو قۆناغ جێبه‌جێكرا، له‌ئه‌نجامی ئه‌م نه‌به‌ردییه‌دا، دوو مقه‌ڕفه‌وج، سێ مقه‌ڕسریه و 117 ره‌بایه‌ی جۆراوجۆر ده‌ستیان به‌سه‌رداگیران و زیاتر له 3000 سه‌رباز و جاش و جه‌یش شه‌عبی و لیوای تایبه‌ت كوژران.
له‌به‌رامبه‌ریشدا داستانه‌كه به‌گیانی پاكی شێخ جه‌میل و هاوڕێكانی و تێكڕا 24 شه‌هید تۆماركرا.
شێخ و هاوڕێكانی
حكومه‌تی به‌عس پیلانی داڕشتبوو به‌و نیازه‌ی هێرش بكاته سه‌ر هێزی پێشمه‌رگه و سه‌رجه‌م گونده‌كان وێران بكات، به‌ڵام پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان له‌چه‌ندین قۆڵه‌وه سه‌نگه‌ری به‌رگرییان لێداو هێزه‌كه‌ی دوژمنیان شكاند، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی داخه، رۆژی 13/4/1987 له‌گوندی ئاڵه سیاو شه‌هید جه‌میل و 10 پێشمه‌رگه‌ی هاوڕێی كه سه‌رقاڵی كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری بوون له‌و سنووره‌دا، دووژمن پێیان ده‌زانێت و له‌ئه‌نجامدا حه‌وت هێلیكۆپته‌ر به‌شێوه‌یه‌كی زۆر دڕندانه بۆردومانی ئه‌و 11 پێشمه‌رگه‌یه‌ی ده‌كردو هه‌رچی دار‌و دره‌خت هه‌بوو هه‌مووی وێران كرد، پاشان كۆپته‌ره‌كان ده‌چنه سه‌ریان و ئابڵوقه‌یان ده‌ده‌ن، پێشمه‌رگه‌كانیش كه‌چه‌كی كاریگه‌ریان پێنه‌بوو له‌سه‌عات 11ی به‌یانی تا 3ی دوانیوه‌ڕۆ تا دوا فیشه‌ك شه‌ڕیان كرد، شه‌هید جه‌میل كه ده‌ستێكی له‌شه‌ڕه‌كه ده‌په‌ڕێت و سه‌رجه‌م پێشمه‌رگه‌كانیش بریندارده‌بن، ده‌زانێت هیوایه‌ك نییه بۆ ده‌ربازبوون، خێرا سه‌رجه‌م نهێنی و به‌ڵگه‌كان ده‌سوتێنێت بۆئه‌وه‌ی ده‌ست رژێم نه‌كه‌وێت، دوای ئه‌وه‌ی ده‌ستگیرده‌كرێن، ده‌یانبه‌ن بۆ فه‌وج له‌سیته‌ك و له‌وێ به‌گولله‌باران شه‌هیدیان ده‌كه‌ن.
شه‌هیده‌كان
شێخ جه‌میل ئه‌حمه‌د، ئاراس محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د، رزگار حسێن حه‌مه موراد، خه‌سره‌و ره‌ئوف ره‌حیم (به‌هرۆز)، مسته‌فا قادر مسته‌فا (پێشڕه‌و)، نوری مه‌حمود قادر، هۆشیار سه‌عدون سه‌عید (هۆشیاره بچكۆل)، شێركۆ محه‌مه‌د عه‌بدوڵڵا، ستار ئه‌حمه‌د قادر فه‌ره‌ج، بێستون ئیبراهیم سه‌عید، محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د مارف عه‌لی (محه‌مه‌د ئاڕبیجی).
ئاوات كۆكه‌یی