بڵاوکراوەی نوێ

07:25 - 2025-04-14
کەلتور
42 جار خوێندراوەتەوە

هاوار

 كۆمەڵە شیعری هاوار (الصرخة)، كە نووسینی (سەعدیە مەحمود بەهرام)ە بە زمانی عەرەبی چاپ و بڵاوكرایەوە و كەوتە بەر دیدی خوێنەران.
ئەم بەرهەمە لە دوو توێی 180 لاپەڕەی قەبارە مامناوەند و لە بەرگێكی جوان و شایستەدا چاپ و بڵاو كراوەتەوە، جگە لە ژیاننامەی شاعیر و پێشەكییەك، 40 پارچە هۆنراوەی تێدایە، كە زۆربەیان گوزارشتن لە هاوار و ناڵەی گەلی كورد لە هەر چوار پارچەكەی كوردستان و تێكڕا بەشێكن لە خەمی قووڵی شاعیر سەبارەت بە گەلەكەی، كە بە سەلیقە و تانوپۆ و شێوازی شیعریی خۆی دایڕشتوون، كۆتایی كتێبەكەش چەند پەراوێزێكی لەخۆگرتووە.
كتێبی كۆمەڵە شیعری هاوار، ئومێد محەمەد دیزاینی بۆ كردووە و چاپخانەی كارۆ لە سلێمانی چاپیكردووە و ژمارەی سپاردنی (1658)ی ساڵی 2024 پێدراوە.

 

پێڵاوی ئەنفالكراوەکە

كۆمەڵە شیعری پێڵاوی ئەنفالكراوەکە (حذاء المؤنفلة)، كە نووسینی (سەعدیە مەحمود بەهرام)ە بە زمانی عەرەبی كەوتە بەر دیدەی خوێنەران.
ئەم بەرهەمە لە دوو توێی 138 لاپەڕەی قەبارە مامناوەند و لە بەرگێكی شایستەدا چاپ و بڵاو كراوەتەوە و جگە لە ژیاننامەی شاعیر و پێشەكییەك، 54 پارچە هۆنراوەی تێدایە، كە زۆربەیان باس لە ئازارەكانی گەلی كورد دەكەن بە دەست پرۆسەی ئەنفال و سیاسەتی پاكتاوی رەگەزییەوە كە رژێمی بەعس بەرامبەر بە كورد گرتبوویەبەر، كۆتایی كتێبەكەش چەند پەراوێزێكی لەخۆگرتووە. 
كتێبی كۆمەڵە شیعری پێڵاوی ئەنفالكراو ئومێد محەمەد دیزاینی بۆ كردووە و چاپخانەی كارۆ لە سلێمانی بە ژمارەی سپاردنی (1437)ی ساڵی 2024 چاپیكردووە.
ئا: كوردەوان محەمەد سەعید

بابەتە پەیوەندیدارەکان