پارێزگاری کەرکوك سەردانی شێخ ستار بەرزنجی کرد

10:34 - 2025-04-15
وەرزش
62 جار خوێندراوەتەوە

بەمەبەستی هەواڵ پرسین لە دۆخی تەندروستی وەرزشکار و راگەیاندکاری دێرینی کەرکوک شێخ ستار بەرزنجی، رێبوار تەها، پارێزگاری کەرکوک، سەردانی کرد و هیوای سەلامەتی بۆ خواست .
پارێزگاری کەرکوک رۆڵی بەرچاوی شێخ ستار بەرزنجی لە کایەی وەرزشدا بەرز نرخاند بەوەی هەموو تەمەنی بۆ وەرزش تەرخان کردبوو، ئەوەشی وت کە بڕیاریداوە یەکێك لە خوێندنگەکانی کەرکوک بە ناوی شێخ ستار بەرزنجییەوە ناو دەنرێت، لە لای خۆیەوە شێخ ستار، ستایشی پارێزگاری کەرکوکی کرد بۆ ئەو بەسەرکردنەوە و هەواڵ پرسینە و سوپاسی کرد و هیوای سەرکەوتنی لە کارەکانیدا بۆ خواست.
رزگار شوانی – کەرکوک

بابەتە پەیوەندیدارەکان