لە عیراق، 14 حاڵەتی تای خوێنبەربوون تۆمارکراوە

03:04 - 2025-04-19
عیراق
64 جار خوێندراوەتەوە

سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عیراق، رایگەیاند، ئەمساڵ 14 حاڵەتی توشبوون و دوو حاڵەتی مردن بە تای خوێنبەربوون، لە سەرانسەری عیراق تۆمارکراون، لەو ژمارەیە 6 حاڵەت لە پارێزگای زیقار، 4 لە کەرکوک و یەک حاڵەت لە هەریەک لە پارێزگاکانی بەغدا، موسەنا، بەسرە و نەینەوا تۆمارکراون.
 
باس لەوەشدەکات، ئەو دوو حاڵەتەی گیانلەدەستدان کە تۆمارکراون لە پارێزگای کەرکوک بوون، کە یەکێکیان کارمەندی تەندروستی بووە.
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عیراق وتوشیەتی، زۆرینەی توشبووەکان ئاژەڵدارەکانن، ئەگەر حاڵەتەکان زوو دەستنیشان بکرێن زووتر چارەسەر دەکرێن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان