هەڵەبجە؛ سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال دوو پێشمەرگە و تێکۆشەری دێرینی کورد و یەکێتی بەسەردەکەنەوە

10:19 - 2025-07-23
کوردستان
61 جار خوێندراوەتەوە

مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال لە پارێزگای هەڵەبجە، لە دوو سەردانی جیادا پێشمەرگە و تێکۆشەرانی دێرینی گەلی کورد و یەکێتی، هەڤاڵان ناجی محەمەد عەزیز ناسراو بە مام ناجی؛ هۆشیار عەلی عەبدول حەسەن ناسراو بە (هۆشیاری مین)یان کرد.

لەو سەردانانەدا مەکتەبی سکرتاریەت پێزانینی خۆیان دەربڕی بۆ خەبات و تێکۆشانی هەڤاڵان مام ناجی و هۆشیاری مین وەک نموونەی دوو تێکۆشەری بەهەڵوێستی دەڤەرەکە.
هەڤاڵ (مام ناجی) پارتیزانێکی سەر راست و بەوەفای رێبازی سەرۆک مام جەلال بوو لەپێناوی ئازادی و سەربەستی گەلەکەی لە سەنگەری رووبەڕووبوونەوەدا بەرامبەر بە دوژمن قەڵایەکی قایم و بەهێزی پێشمەرگە بووە، هیچ کات سڵی لە زەبر و زەنگی رژێمی بەعسی رووخاو نەکردۆتەوە.
هەڤاڵ (هۆشیاری مین) یش وێڕای ئەرکە پیرۆزەکەی وەک پێشمەرگەیەکی گەلەکەمان و خزمەتەکانیشی لەڕووی کۆمەڵایەتی و مرۆڤایەتییەوە، مایەی شانازی هەموو لایەکمانە و قەرزاری دڵسۆزی و ئازایەتییەکەین. 
لەو روەوە مەکتەبی سکرتاریەت پەیام و سڵاوی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی، هەڤاڵ قوباد تاڵەبانی یان پێگەیاندن.

لە بەرامبەردا هەڤاڵان مام ناجی و هۆشیاری مین سوپاسی ئەو بەسەرکردنەوەیان کرد و جەختیانکردەوە وەک رابردوو پاڵپشت بە رێبازی سەرۆک مام جەلال و خوێنی شەهیدان لەناو ریزەکانی یەكێتیی نیشتمانیی کوردستاندا درێژە بەکاروانی  خزمەتەکانیان دەدەن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان