بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە فەرامەرز ئەسەدی، کونسوڵی گشتی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر و محەمەد مەحمودیان، سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی کرد.
لە دیدارێکدا کە عیماد ئەحمەد و د. خەسرەو گوڵ محەمەد، ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی ئامادەیبوون، گفتوگۆ لەبارەی دۆخی گشتیی عیراق و ناوچەکە کرا.
لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندی و هاریکاریی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامیی ئێران بە تایبەت رەخساندنی زەمینەی لەبارتر بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی و کاری هاوبەش.
رێککەوتنی نوێ لەبارەی مووچەوە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو، سەرۆک بافڵ داوای لە هەرێمی کوردستان و بەغدا کرد پابەندبن و وتی، هەوڵەکانمان بەردەوام دەبن و پێداگرین لەسەر ئەوەی ژیانێکی شایستە بۆ خەڵکە خۆشەویستەکەمان دابینبکرێت.