لە هەرێمی كوردستان یەك ملیۆن و 300 هەزار هاووڵاتی ماون پسوڵەی خۆراكی ئەلیكترۆنی پڕبكەنەوە، بەجۆرێك لە هەولێر زیاد لە 400 هەزار كەس و لە سلێمانی زیاد لە 498 هەزار كەس و لە دهۆكیش 380 هەزار هاونیشتمانی ماون پسوڵەی ئەلیكترۆنی خۆراك پڕبكەنەوە و بەڕێوەبەرایەتییەكانی پسوڵەی خۆراكیش دەڵێن، پێناچێت جارێكی دیكە وادەكە درێژ بكرێتەوە.
سیامەند قادر، بەڕێوەبەری پسوڵەی خۆراكی هەولێر راگەیاند، هەفتەیەك كات ماوە تاوەكو هاونیشتمانییان پسوڵەكە پڕ بكەنەوە، لەپاش 1ی ئابەوە وادەكە درێژناكرێتەوە، وتیشی، ئەو كەسانەی كە پسوڵەكەی ئەلیكترۆنی خۆراكیان تاوەكو 1ـی ئاب پڕنەكردبێتەوە، ئەوا بەشە خۆراكەكەیان نابڕێت، بەڵكو بەشەخۆراكیان بلۆك یاخود سڕ دەكرێت، تاوەكو ئەو كاتەی دێنەوە و بەدواداچوون بۆ پرسی پسوڵە خۆراكەكەیان دەكەن.