عیراق و كێشەی هەناردەی نەوتی كوردستان

12:07 - 2025-04-21
ئابووری
69 جار خوێندراوەتەوە

رۆژی یەكشەممە محەمەد شیاع ئەلسودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق لەگەڵ كۆمپانیا بیانییەكانی بواری نەوت كۆبۆوە، بۆ تاوتوێكردنی كێشەكانی پەیوەست بە بەرهەمهێنان و هەناردەكردنی نەوتی عیراق.
هاوكات سۆران عومەر پەرلەمانتاری عیراق لەو بارەیەوە بە سایتی بەغداد ئەلیومی راگەیاند: وەزارەتی نەوتی عیراق لیستی ناوی 10 كۆمپانیای خستۆتە بەردەستی بەرپرسانی هەرێمی كوردستان، بۆ ئەوەی یەكێكیان هەڵبژێرن و لە رێگەیەوە نەوتی كوردستان هەناردە بكەن. 
بەغداد ئەلیەوم

بابەتە پەیوەندیدارەکان