پرۆژەی دارستانی كەركوك راگەیەندرا

12:44 - 2025-04-21
عیراق
75 جار خوێندراوەتەوە
#بەسەرکردنەوەی پلانی پڕۆژەكە

رێبوار تەها پارێزگاری كەركوك، پرۆژەی دروستكردنی دارستانی كەركوكی لە شۆڕیجەی نزیك بەنداوی خاسە راگەیاند.
لەبارەی پرۆژەكەوە، ئەندازیار ئەحمەد عومەر بەڕێوەبەری شارەوانیی كەركوك بە كوردستانی نوێ-ی راگەیاند: رووبەری گشتی پڕۆژەكە شەش هەزار دۆنم زەویە و دەبێتە یەكەمین دارستان بەو رووبەرە گەورەیە لە كەركوك دروست بكرێت.
بەڕێوەبەر شارەوانیی كەركوك، وتیشی: قۆناغی یەكەم بە چاندنی 10 هەزار نەمام لە 100 دۆنم زەوی دەستیپێكرد و بە تەواوبوونیشی، كەركوك دەبێتە خاوەنی گەورەترین ناوچەی گەشتیاری بۆ دانیشتوانەكەی، جگە لەوەش ناوچەكە دەبێتە راكێشانی سەرنجی گەشتیار لە دەرەوەی كەركوك.
باسی لەوەشكرد پێشووتر ناوچەی گەشتیاری و درەخت چاندن پشتگوێ خرابوو، بەڵام ئیدارەی ئێستای كەركوك گرنگییەكی زۆر بە ناوچەی گەشتیاری و سەوزایی دەدات.

بابەتە پەیوەندیدارەکان