زانیاری لەبارەی دەستگیرکردنی راکان جبووری

02:35 - 2025-04-21
عیراق
79 جار خوێندراوەتەوە

بە تۆمەتی خراپ بەکارهێنانی ئیدارەی گشتیی شارەکە، راکان جبوری، پارێزگاری پێشووی بە وەکالەتی کەرکوک، لە شاری بەغدا، دەستگیر کرا.
دیلان غەفوور، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند، راکان جبوری، پارێزگاری پێشووی بە وەکالەتی کەرکوک بە تۆمەتی خراپ بەکارهێنانی ئیدارەی گشتیی شارەکە دەستگیرکرا.
دیلان غەفوور باسی لەوەشکرد، راکان جبوری دەیان دۆسێی دیکەی لەسەر جوڵێندراوە لەوانە، هاوکاریکردنی تورکیا، گەندەڵی لە پارەی ئاوەدانکردنەوەی ناوچە ئازادکراوەکانی ژێر کۆنترۆڵی داعش، کڕینی ئۆتۆمبێل بە نایاسایی و هێنانەوە چەند فەرمانبەرێکی دوورخراوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان