زەرگۆشییەكان زیاتر لە 200 شەهیدیان هەیە

12:00 - 2025-04-27
دووتوێ
35 جار خوێندراوەتەوە
زرگۆشییەکان لەبەر کوردبوون لە زۆربەی سەردەمەکاندا کۆڵبەکۆڵ و قوربانی بوون

راپۆرتی: تەها

عەشیرەتی زەرگۆشی یەكێكە لە گەورەترین عەشیرەتە كوردەكانی سنووری ناحیەی سەعدیە و دیالە، چ لە سەردەمی رژێمی بەعس و چ لە سەردەمی رێكخراوی تیرۆرستیی قاعیدە و گروپی تیرۆرستی داعشیش زۆرترین شەهیدیان داوە. 
شێخ ئەحمەد زەرگۆشی كە سەرۆكی عەشیرەتەکەیە لەو سنوورە دەڵێت: چ لە سەردەمی رژێم چ لە سەردەمی هەردوو رێکخراوی تیرۆریستیی قاعیدە و داعشیش، کراوینەتە ئامانج  وكراوین زیاتر لە 200 شەهیدمان هەیە.
وتیشی: بیانووی سەرەتا و كۆتاییان كوردبوونە و ویستویانە بە لەناوبردنی زەرگۆشەكان، ناوچەكە لە كورد چۆڵ بكەن، بەڵام كۆڵمان نەداوە و ئەوەتا هێشتا لەشوێنی خۆمانین.
روونیشیکردەوە کە بەشێك لە كەسوكاری ئەو شەهیدانە قەرەبوو كراونەتەوە و بەشێكی تریان چاوەڕوانی تەواوبوونی رێكارە یاسایی و ئیدارییەكانن.
وتیشی: یەكێتی شەهیدی زۆری لەو پێناوەدا داوە و لەدوای پرۆسەی ئازادیی عیراقەوە زیاتر لە 600 بۆ 700 كادر و ئەندامی یەكێتی كراونەتە ئامانج و شەهید و برینداربوون. 
راشیگەیاند: سەعدیە ناوچەیەكی گرنگە و هەمیشە لەژێر چاودێریی رژێم و گروپە تیرۆرستییەكاندا بووە، بۆیە دەكرێت ئاوڕی زیاتری لێبدرێتەوە و گرنگیی زیاتری پێبدرێت، چونكە لە كۆڕی خەباتی كوردایەتیدا بە شیعە و سوننەوە خەڵكەكەی كراونەتە ئامانج.

شێخ ئەحمەد زەرگۆشی

# خانەقین

بابەتە پەیوەندیدارەکان