بۆ بەبیرهێناونەوە و ناساندنی تاوانە قێزەونەكانی بەعس بەنەوەكانی ئێستا و ئایندە، ساڵانە لە كوردستان بەگشتی و ناوچەی گەرمیان بەتایبەتی، چەندین چالاكی و رێوڕەسمی خەمناك بەڕێوەدەچێت، هەر بەو هۆیەوە زانكۆی گەرمیان لە تەواوی كولێجەكاندا چالاكیی جۆربەجۆر رێکدەخات. بۆ بەرزڕاگرتنی ئەو یادەش ئەمساڵ كۆلێژەكانی (زمان و زانستە مرۆڤایەتییەكان و كۆمپیوتەر و تەكنۆلۆژیای زانیاری و پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشیەكان) لە شاری خانەقی چەند چالاكییەكیان بەڕێوەبرد بۆ رێزگرتن لە گیانی پاكی شەھیدان و ئەنفالكراوان و بنەماڵە سەربەرزەكانیان، شایەنی باسە چالاكییەكان بریتی بوون لە :-
-1كردنەوەی پیشانگەی وێنە.
-2نیشاندانی فیلمی دیكۆمێنتاری.
-3پانێڵی پاشماوەكانی ئەنفال.
-4دابەشكردنی خەڵات و رێزلێنان.
-5وۆكشۆپێكی زانستی بەناونیشانی (ئەنفال تراژیدیای لەبیرنەكراو).
دیار جەوهەر