هاوردە و هەناردەكردنی ئاژەڵ قەدەغەكرا

وتەبێژی تەندروستیی كەركوك: رێكاری توند بەرامبەر تای خوێنبەربوون دەگرینەبەر

11:20 - 2025-04-28
عیراق
44 جار خوێندراوەتەوە

هێمن ئەحمەد

دوای بڵاوبوونەوەی چەند حاڵەتێكی تووشبوون بەتای خوێنبەربوون و گیانلەدەستدانی ژمارەیەك هاووڵاتی، بەبڕیاری پارێزگاری كەركوك هاوردەكردن و هەناردەكردنی هەموو جۆرە ئاژەڵێك قەدەغەكراوە و رێكاری توندیش دەگیرێتەبەر.
لەوبارەیەوە، سامان یابە عەلی وتەبێژی فەرمانگەی تەندروستیی كەركوك، بە كوردستانی نوێ-ی راگەیاند: دوای كۆبوونەوەی رێبوار تەها پارێزگاری كەركوك لەگەڵ بەڕێوەبەری فەرمانگەی تەندروستی و لایەنە پەیوەندیدارەكان، بڕیاردرا هەموو جۆرە هەناردە و هاوردەیەكی ئاژەڵ بۆ ناوەوە و دەرەوەی كەركوك قەدەغەبێت و بڕیارەكەش بۆ 21 رۆژە.
ئاماژەی بەوەشكرد كە لەچوارچێوەی رێكارەكاندا، فەرمانگەی ڤێتێرنەری و لیژنەكانی قائیمقامیەت دەرمان لەو شوێنانەدا دەڕژن كە ئاژەڵیان تێدا بەخێودەكرێت، هەروەها سەربڕینی ئاژەڵ بە هەڕەمەكی قەدەغەكراوە و رێكاری توندیش دەگیرێتەبەر.

بابەتە پەیوەندیدارەکان