شه‌وی شه‌ممه‌ی رابردوو 26/4/2025، یاریی كۆتایی خولی جامی شای ئیسپانیا كرا، یارییه‌كه كلاسیكۆیه‌كی تری نێوان ریاڵ مه‌درید و بارسیلۆنا بوو، لە كۆتاییشدا، بارسا 3-2 یارییكه‌ی له كاتی زیادكراودا له ریاڵ برده‌وه‌و جامی شای ئه‌مساڵی به‌رز كرده‌وه.
ئاما‌ره دیاره‌كان كه له‌م یارییه‌دا تۆمار كران، دیارترینیان ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ن:
*ئه‌م كلاسیکۆیه هه‌شته‌م كلاسیكۆ بووه له خولی جامی شای ئیسپانیادا، به‌م بردنه‌وه‌یه‌ی بارسا، ئێستا هه‌ردوولا، هه‌ریه‌كه‌و4 كلاسیكۆیان لەو‌یتر برۆدته‌وه.
*له خولی ئه‌مساڵدا، فیران تۆریس بوو به گۆڵكه‌ری ئه‌مساڵی خولی جامی شا و به‌و گۆڵه‌ی كردی كه گۆڵی دووه‌م و یه‌كسانبوونی 2-2 -ی بارسیلۆنا بوو، به 6 گۆڵ پێش ئه‌ندریك -ی هێرشبه‌ری ریاڵ كه‌وت كه ئه‌م خاوه‌نی 5 گۆڵه.
*یانه‌ی بارسیلۆنا بوو سێ گۆڵه‌ی كردنی، ریكۆردی زۆرترین گۆڵی ئه‌مساڵی بۆ 155 گۆڵ به‌رزكرده‌وه و ئێستا یه‌كه‌م یانه‌یه له خوله به‌هێزه‌كانی ئه‌وروپادا، زۆرترین گۆڵی كردبێت.
*ئەمە 32 -ەمین جامی شای ئیسپانیایە بارسا بەرزیدەکاتەوە، ئە. بیلباو دووەمە بە 24 جام و ریاڵ مەدرید سێیەمە بە 20 جام.
*هانسی فلیکی راهێنەری بارسیلۆنا، شای یارییە کۆتاییەکانە، ئەم راهێنەرە ئەڵمانییە لەکۆی 7 یاریی کۆتایی وەک راهێنەر، هیچ یارییەکیانی نەدۆڕاندووە، شەشەم و حەوتەم یاریی کۆتای‌یان لە گەڵ بارسا بووە، شەشەمیان جامی سوپەری ئیسپانیا بوو کە رۆژی 12/1/2025 لە سعودیە کرا، حەوتەمیش ئەم جامی شای ئیسپانیایە بووە، لە هەردوو یارییە کۆتاییەکەشدا، لە ریاڵ مەدرید -ی بردۆتەوە .
*لامین یامال-ی هێرشبەری لاوی یانەی بارسیلۆنا، لەم یارییەدا ریکۆردێکی لویس سوارێزی یاریزانی پێشووی بارسای هاوتا کردەوە، لەم یارییەدا یامال خاوەنی ئەسیستی گۆڵی یەکەمی بارسا بوو کە پیدری گۆڵی یەکەمی پێ‌کرد، بەمەش ئەوە سێ کلاسیکۆی یەک لەسەر یەکە یان گۆڵ دەکات یان ئەسیست دەکات، لەم سێ کلاسیکۆیەدا دوو گۆڵ و ئەم ئەسیستەشی تۆمار کردووە، ئێستا یامال چوارەم یاریزانە ئەم ریکۆردە تۆمار دەکات، پاش سوارێز و سێرجی رۆبێرتۆ و رافینیا.
*بارسا و ریاڵ، زۆرترین جار گەیشتوونەتە یاریی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا، 43 جار بارسا و 41 جار ریاڵ، بەمەش یەکەم و دوو یانەی ئیسپانیان لەم رووەوە.