تیپی تۆپی پێی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی، 10 هه‌فته بوو كه‌وتبووه بازنه‌ی داخراوی ئه‌نجامه خراپه‌كانی دۆڕاندن و یه‌كسان بوونه‌كان و له كۆی 10 یاریی كه له مانگی فێبرایەری ئه‌مساڵه‌وه تا هه‌فته‌ی 24 ی یارییه‌كان كردبوونی، هیچ یارییه‌كی نه‌بردبۆوه، 5 یاریی یه‌كسان بووه و 5 یاریی دۆڕاندبوو، به‌ڵام وله هه‌فته‌ی 25 و 26 – ی یارییه‌كاندا، گه‌ڕاوەته‌وه سه‌ر سكه‌ی بردنه‌وه‌کان و ئه‌مجاره یارییەکی له یاریگای خۆی و یارییەکی لە ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆیدا برده‌وه، یه‌كه‌میان 5-1 له یانه‌ی مه‌یسان و دووه‌میشیان 3-1 بوو له نه‌وتی مه‌یسان له ده‌روه‌ی یاریگای خۆیدا.
پێش ئه‌م ئه‌نجامانه، دوایین بردنه‌وه كه ئه‌م تیپه‌ی شاری سلێمانی له‌م خوله‌ی عیراقدا، 1-0 بووه له نێو یاریگای خۆیدا و له هه‌فته‌ی 14 دا بوو کە له یانه‌ی رومادی برده‌وه، ئیتر له هه‌فته‌ی 15 یه‌مه‌وه تا هه‌فته‌ی 24 هیچ بردنه‌وه‌یه‌كی نه له یاریگای خۆی و نه له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆیدا دا تۆمار نه‌كردووه، به‌ڵام له هه‌فته‌ی 25 و 26 دا توانی پاش ئه‌و هه‌موو ئه‌نجامه خراپانه، دوو بردنه‌وه‌ی به نرخ تۆمار بكات به‌مشێوه‌یه:
*پ.سلێمانی 1× 0 رومادی –هه‌فته‌ی 14.
*به‌حری 0 × 0 پ.سلێمانی –هه‌فته‌ی 15.
*پ.سلێمانی 1 × 4 ئیتیساڵات-هه‌فته‌ی 16.
*ئه‌لحوسه‌ین3 ×1پ.سلێمانی هه‌فته‌ی 17.
*پ.سلێمانی 2 × 2 عه‌فه‌ك-هه‌فته‌ی 18.
*ئه‌لغه‌راف 2× 1پ.سلێمانی هه‌فته‌ی 19.
*پ.سلێمانی 1×1 جۆلان - هه‌فته‌ی 20.
*سه‌ناعه 2× 1پ.سلێمان - ی هه‌فته‌ی21.
*كازمییه 1× 0پ.سلێمانی هه‌فته‌ی 22.
*پ.سلێمانی 2×2 سه‌ناعات كاره‌بایی-هه‌فته‌ی 23.
*ئه‌لفه‌هد 1 ×1 پ.سلێمانی-هه‌فته‌ی 24.
*پ.سلێمانی 5×1 مه‌یسان-هه‌فته‌ی 25.
*نه‌وتی وه‌سه‌ت 1×3 پ.سلێمانی-هه‌فته‌ی 26.
به‌م بردنه‌وه‌یه، پێشمه‌رگه، چه‌ند پله‌یه‌ك له ناوچه‌ی سووری ریزبه‌ندیی دوور كه‌تۆته‌وه و ئێستا له پله‌ی 13 ی ریزبه‌ندیدایه به‌مشێوه‌یه:
-13 پ.سلێمانی (26 یاریی) (31 خاڵ).
-14 عه‌فه‌ك (26 یاریی) (30 خاڵ).
-15 رومادی (26 یاریی) (30 خاڵ).
-16مه‌سافی (26 یاریی) (30 خاڵ).
-17گازی باكوور (26 یاریی) (29 خاڵ).
-18نه‌وتی وه‌سه‌ت (26 یاریی) (26 خاڵ).
-19 ئیتیساڵات (26 یاریی) (26 خاڵ).
-20 سه‌ناعات كاره‌بایی (26 یاریی) (14 خاڵ).
سه‌باره‌ت به تیپی یانه‌ی گازی باكووری شاری كه‌ركوكیش، ئه‌م تیپه‌ی شاری كه‌ركوكیش ئه‌م هه‌فته‌یه له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆیدا 2-1 له تیپی یانه‌ی ئیتیساڵاتی برده‌وه‌و بۆ پله‌ی 17 ی ریزبه‌ندیی سه‌ركه‌وتووه‌و 29 خاڵی هه‌یه.