یه‌كێك له به‌هره‌مه‌نده‌كانی تۆپی پێ و فێرخواز له فێرگه‌ی تۆپی پێی یانه‌ی پێشمه‌رگەی سلێمانی، (ئیلیاس سه‌ڵاحه‌دین نه‌جمه‌دین)ی ته‌مه‌ن دوانزه ساڵە، خاوه‌نی جوڵه‌یه‌كی جوان و سه‌رنج راكێشه له یارییكردن و گۆڵكردندا، له‌دواین پاڵه‌وانێتیی قوتابخانه ناحكومییه‌كاندا، له كۆی شه‌ش یاریی کە کردوونی، (10) گۆڵی كردوه .
ئیلیاس ساڵی 2013 له سلێمانی له دایكبووە، خێزانه‌كه‌ی هاوكار و یارمه‌تیده‌ری ئەون له به‌دیهێنانی خواسته‌كانیدا، ئه‌مه وێڕای تواناكانی خۆی له یاریی تۆپی پێدا، له هه‌مان كاتدا خاون نمره‌یه‌كی به‌رزی ئاسته‌كانی خوێندنه، جگه له زمانی دایك، زمانه‌كانی ئینگلیزی و توركی و عه‌ره‌بیش ده‌زانێت و ئێستاش خوێندكاری پۆلی شه‌شه‌می بنه‌ڕه‌تییه و له‌ریزی فێرگه‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه یاریی دەکات.
ئیلیاس تایبه‌ت به ستادیۆم رایگەیاند: ژیانم تۆپی پێیه و خه‌ونم ئەوەیە له‌یانه گه‌وره‌كانی ئه‌وروپا یاریی بکەم، به‌تایبه‌ت یانه‌ی ریاڵ مه‌درید، سوپاسی هه‌موو ئه‌وانه‌ش ده‌كه‌م كه پاڵپشت و هانده‌رمن.