ڕۆژی 19/4/2025 – و بۆ ماوەی سێ رۆژ، به‌سه‌رپه‌رشتیی یه‌كێتیی ناوه‌ندیی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی عیراق و به هاوكاری لقی یه‌كێتییه‌كه له‌سلێمانی، پاڵه‌وانێتیی گۆڕه‌پان ومه‌یدانی كوڕان و كچانی یانه‌كانی عیراق به‌رێوه‌چوو.
له پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا كه به هه‌ماهه‌نگی لەگەڵ كۆلێجی په‌وه‌رده‌ی وه‌رزشیی زانكۆی سلێمانی، له یاریگای زانكۆی سلێمانی بەڕێوە چوو، ده‌یان تیپی كوڕان و كچانی ئاسته جیاوازه‌كانی تەمەن، لە یانەکانی عیراق بەشداربوون (تاك و تیپ)، کچانی پێشمه‌رگەی سلێمانی توانیان ئه‌نجامی باش به‌ده‌ستبهێنن و بەرچاوترین یانەی بەشداریی ئەم پاڵەوانێتییە بوون.
ئه‌نجامی کۆتایی
پێشكه‌وتووانی كوڕان
* یەکەم- یانه‌ی جه‌یش (292 خاڵ).
* دووه‌م - یانه‌ی شورته (240 خاڵ).
* سێیه‌م - یانه‌ی حه‌شد (167 خاڵ)
ئاستی پێشكه‌وتووانی كچان
* یەکەم- یانه‌ی فه‌تاتی نه‌ینه‌وا (232 خاڵ).
* دووەم- یانه‌ی پێشمه‌رگه (197 خاڵ).
*سێیەم- یانه‌ی نه‌فتی میسان (78 خاڵ).
لاوانی كچان
* یەکەم- یانه‌ی نه‌وتی باكوور (204 خاڵ).
* دووەم- یانه‌ی كه‌لار(109خاڵ).
*سێیەم-یانه‌ی سه‌لام (53 خاڵ).
تازه‌پێگه‌یشتوانی كوڕان
* یەکەم- یانه‌ی حلله(207 خاڵ).
*دووەم- یانه‌ی به‌له‌دیه‌ی موسڵ (128 خاڵ).
*سێیەم-یانه‌ی موسڵ (72 خاڵ).
تازه‌پێگه‌یشتوانی كچان
* یەکەم- یانه‌ی گازی باكوور(210 خاڵ).
* دووەم- یانه‌ی ئالیاتی شورته(144 خاڵ).
*سێیەم-یانه‌ی سه‌لام (133 خاڵ).
سدیق عه‌واڵی