رۆژی یەکشەممەی رابردوو 27/4 هەردوو یاریی گەڕانەوەی قۆناغی 4 یانەی چامپیۆنس لیگی خانمان کران و لێیانەوە، بارسیلۆنا و ئەرسناڵ گەیشتنە یاریی کۆتایی ئەم وەرزەی خولەکە.
رۆژانی شه‌ممه و یه‌كشه‌ممه 19 و 20 /4/2025 یش یارییەکانی چوون کران:
*ئه‌رسناڵ× ئۆڵۆمپیك لیۆن(1-2)(4-1).
*بارسیلۆنا×چێڵسیی(4-1)(4-1).
بەلێکدانی هەردوو ئەنجامی یارییەکانی چوون و گەڕانەوە، بارسیلۆنا و ئەرسناڵ گەیشتنە یاریی کۆتایی.
بڕیار وایە یاریی کۆتایی ئەم پاڵەوانێتییەش، رۆژی 24/5 لە لشبۆنە-پورتوگال بکرێت.
كۆتایی مانگی رابردووش، یارییه‌كانی چوون و گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناغی 8 یانه‌ی ئه‌م خوله‌ی ئه‌وروپا كران، به ته‌واو بوونی ئه‌م یارییانه، ئه‌و چوار یانه‌یه ده‌رده‌كه‌وتن كه گه‌یشتنه قۆناغی چوارگۆشه‌ی زێڕین و دوویاریی پێشكۆتایی، ته‌واوی ئه‌نجامی یارییه‌كانی چوون و گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناغی 8 یانه، به‌مشێوه‌یه بوون كه به‌رامبه‌ریان ئه‌نجامی یاریی چوون و گه‌ڕانه‌وه‌ی نێوانیان نووسراوه:
*بارسیلۆنا× ڤۆڵڤسبۆرگ (4-1) (6-1).
*چێڵسی×مان سیتی (3-0) (0-2).
*ئۆڵۆمپیك لیۆن×بایرن مونشن(2-0) (4-1).
*ئه‌رسناڵ×ریاڵ مه‌درید (3-0) (1-2).