لەچەند رۆژی رابردوودا لە شاری رانیە، هەشتەمین فێستیڤاڵی پەیمانگەی کۆمپیوتەری رانیەی ناحکومی بەڕێوەچوو.
لە رێوڕەسمی سەرەتای فێستیڤاڵەکەدا ژمارەیەک لەمامۆستایانی بەئەزموون و پەروەردەکار، نووسەران و رۆشنبیران، هونەرمەندان، وەرزشکاران و چەند کەسایەتییەکی دیاری سنووری راپەڕین رێزلێنانیان بۆ کرا.
پاشان زیاتر لە 60 پڕۆژەی زانستی خوێندکاران لە بوارەکانی (رۆبۆتینگ، پڕۆگرامینگ، وێب دیزاین و نیتۆڕک) نمایشکران،
پیشانگەیەکی کتێبیش بە داشکاندنی تایبەتەوە کرایەوە.