به مه‌به‌ستی برەو‌دان به كه‌لتوری خوێندنه‌وه، هه‌روه‌ها كه‌لتوری كاری پێكه‌وه‌یی و خۆبه‌خشی، ژماره‌یه‌ك خوێندكار، گروپێكی خۆبه‌خشی پێكده‌هێنن.
ماكوان كه‌مال محه‌مه‌د سه‌رپه‌رشتیاری گروپی فێرخوازانی (كارا)، ده‌رچووی به‌شی ته‌ندروستی گشتییه له په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی سلێمانی، به دوالاپه‌ڕه‌ی وت: گروپێكمان پێكهێناوه به ناوی گروپی فێرخوازی (كارا) بۆ كاری خۆبه‌خشی و بره‌ودان به كه‌لتوری خوێندنه‌وه له‌ناو خوێندكارانی زانكۆ و په‌یمانگه‌كاندا.
ماكوان وتی: گروپی فێرخوازانی كارا رۆژی 7/12/2023 دامه‌زراوه، سه‌ره‌تا 7 خوێندكار بووین، ئامانجمان له‌و گروپه جێبه‌جێكردنی كاری خۆبه‌خشییه، ساڵانه پرۆژه‌یه‌كمان هه‌یه به ناوی (با ببین به هاوڕێی كتێب)و ئه‌م پرۆژه‌یه له‌ناو په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی سلێمانی به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ین. ئامانجی ئه‌و پرۆژه‌یه به‌خشینی كتێبه به خوێندكاران به بێ به‌رامبه‌ر، كتێبه‌كان له نووسه‌ر و رۆشنبیر و شاعیر و رۆماننوسه‌كان وه‌رده‌گرین و له رۆژێكدا نمایشی ده‌كه‌ین و هه‌ر خوێندكارێك بۆی هه‌یه سێ كتێب به بێبەر‌امبه‌ر ببات بۆ خۆی .
ماكوان ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا ئه‌گه‌ر خوێندكارێك باری دارایی باش نه‌بێت و كتێبی پێویست بێت ئێمه به بێ به‌رامبه‌ر بۆی دابین ده‌كه‌ین به تایبه‌تی بۆ ئه‌و خوێندكارانه‌ی بۆ نووسینی توێژینه‌وه‌ی زانستی پێویستیان به‌سه‌رچاوه ده‌بێت و توانای داراییان نییه سه‌رچاوه‌كان دابین بكه‌ن.
له كۆتاییدا ماكوان وتیشی: یه‌كێكی تر له كاره‌كانی گروپه‌كه‌مان پشكنینی پزیشكییه بۆ هاووڵاتییان به بێبه‌رامبه‌ر، چونكه زۆربه‌ی ئه‌ندامانی گروپه‌كه‌مان خوێندكاری پزیشكین.
باشیلا جەعفەر