یارییه‌كانی خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عیراق كۆتاییهات و تیپی یانه‌ی مه‌سافی باكوور، نازناوی پاڵه‌وانی ئه‌مساڵی ئه‌م خوله گرنگه‌ی عیراقی به‌ده‌ستهێنا پاش ئه‌وه‌ی له دووه‌م گردبوونه‌وه‌ی قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێڕیندا كه له هۆڵی شه‌عب له به‌غدا به‌ڕێوه‌چوو، دوو بردنه‌وه‌ی به‌ده‌ستهێنا و یارییه‌كیشی به گازی باشوور دۆڕاند كه دوایاریی گردبوونه‌وه‌كه بوو، دۆڕاندنه‌كه‌شی هیچی له بردنه‌وه‌ی نازناوەکە نه‌گۆڕی.
یارییه‌كانی ئه‌م قۆناغه نوێیه (قۆناغی چوارگۆشه‌ی زێڕین) تیپی یانه‌كانی (مه‌سافی باكوور، گازی باشوور، شورته، هه‌ولێر) تیایدا به‌شدار بوون، یارییەکان به سیستمی دوو گردبوونه‌وه بوو، گردبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌م له هۆڵی یانه‌ی كوفه و گردبوونه‌وه‌ی دووه‌میش له قاعه‌ی شه‌عب له به‌غدا بوو.
گردبوونه‌وه‌ی دووه‌م
رۆژی پێنجشه‌ممه 15/5 – ی رابردوو، یارییه‌كانی گردبوونه‌وه‌ی دووه‌م ده‌ستیانپێكرد، تا رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو، یه‌كه‌م دووه‌م و سێیه‌م جه‌وله‌ی یارییه‌كان كران، یه‌كه‌م و دووه‌م جه‌وله له یارییه‌كان، به‌س بوو بۆ ئه‌وه‌ی پاڵه‌وانی ئه‌مساڵ ده‌ربكه‌وێت، چونكه مه‌سافی باكوور دوو یاریی یه‌ك له‌سه‌ر یه‌كی له هه‌ولێر و شورته برده‌وه، ئه‌م دوو بردنه‌وه‌یه‌ش به‌س بوو بۆ ئه‌وه‌ی نازناوی پاڵه‌وانی ئه‌مساڵ بۆخۆی یه‌كلایی بكاته‌وه، له گردبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌میشدا كه له كوفه كرا، یه‌كه‌می گروپه‌كه بوو به 8 خاڵ.
ئه‌نجامه‌كانی هه‌ر سێ جه‌وله‌ی یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیەمی گردبوونه‌وه‌ی دووه‌م به‌مشێوه‌یه بوون:
جه‌وله‌ی یه‌كه‌م
*گازی باشوور 3 × 1 شورته.
*مه‌سافی باكوور 3 × 0 هه‌ولێر.
جه‌وله‌ی دووه‌م
*شورته 1 × 3 مه‌سافی باكوور.
*هه‌ولێر 3 × 1 گازی باشوور.
جه‌وله‌ی سێیه‌م و كۆتایی
*شورته 3 × 1 هه‌ولێر.
*گازی باشوور 3 × 2 مه‌سافی باكوور.
گردبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌م
رۆژی پێنجشه‌ممه 8/5/2025، له‌هۆڵی داخراوی یانه‌ی كوفه، یارییه‌كانی گردبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌میش كران، سێ جه‌وله له یاریی له نێوان تیپه به‌شداره‌كاندا به‌ڕێوه چوون به‌مشێوه‌یه:
جه‌وله‌ی یه‌كه‌م
*مه‌سافی باكوور 3 × 0 گازی باشوور.
*هه‌ولێر 0 × 3 شورته.
جه‌وله‌ی دووه‌م
*هه‌ولێر 0 × 3 گازی باشوور.
*شورته2 × 3 مه‌سافی باكوور.
جه‌وله‌ی سێیه‌م
*شورته 3 × 2 گازی باشوور.
*مه‌سافی باكوور 3 × 0 هه‌ولێر.