جاسمین پاوڵینی ئیتاڵی ته‌مه‌ن 28 ساڵ، جامی پاڵه‌وانی ماسته‌رزی خانمانی رۆما -ی به‌رزكرده‌وه، پاش ئه‌وه‌ی له یاریی كۆتاییدا 2-0 له كۆكۆ گۆف –ی ئه‌مریكی برده‌وه، یارییه‌كه‌ش ته‌نیا ماوه‌ی یه‌ك سه‌عات و 29 ده‌قیقه‌ی خایاند.
ئه‌م پاڵه‌وانێتییه‌ی رۆما، له‌سه‌ر یاریگا لمییه‌كان بوو، پاوڵینی پاش ته‌واو بوونی یارییه‌كه و له مه‌راسیمی دابه‌شكردنی خه‌ڵاته‌كاندا وتی: من ئێستا واده‌زانم خه‌ون ده‌بینم، ئێستا كه جامی ئه‌م پاڵه‌وانێتییه له ده‌ستی مندایه و یه‌كه‌م بووم، ئه‌مه خه‌ون و رووداوێكی ده‌گمه‌نه له ژیانی وه‌رزشیی مندا.
هه‌رله قسه‌كانیدا باسی ئه‌وه‌شی كرد، كاتێك منداڵ بووه و سه‌یری یارییه‌كانی ئه‌م پاڵه‌وانێتییه‌ی كردووه، هه‌رگیز ئه‌وه به خه‌یاڵیدا نه‌هاتووه بچێته سه‌ر پلیكانه‌ی یه‌كه‌مییه‌كه‌ی و له‌م پاڵه‌وانێتییه‌دا ئه‌م سه‌روه‌رییه له ژیانی وه‌رزشیی خۆیدا تۆمار بكات.
پاوڵینی به بردنه‌وه‌ی نازناوی پاڵه‌وانی ئه‌م ماسته‌رزه:
*بووبه چواره‌م خانمی ئیتاڵیا ئه‌م جامه به‌رز بكاته‌وه، پاش(لۆسیانۆ ڤالیرۆ- 1931)، (ئانیلیس بوسی - 1950)، (رافیللا ریگی- 1985).
*بوو به چواره‌م خانمه یاریزان كه هێشتا ته‌مه‌نی نه‌بۆته 29 ساڵ و ئه‌م جامه به‌رزده‌كاته‌وه، پێشتر(سیرینا ویلیامز 2013 و 2014 و 2016) سێ جار ئه‌م جامه‌ی له‌و ته‌مه‌نه‌دا به‌رزكردۆته‌وه.
*پاوڵینی یەکەم خانمە یاریزانی ئیتاڵیایە له ساڵی 2014 –ه‌وه بۆ یاریی كۆتایی ئه‌م ماسته‌رزه سه‌ربکەوێت، پاش ئه‌وه‌ی ساره ئیرانی ئه‌و ساڵه توانی بگاته یاریی كۆتایی به‌ڵام نازناوه‌كه‌ی نه‌برده‌وه.
*له ساڵی 1985 –ه‌وه، پاوڵینی یه‌كه‌م كچه یاریزانی ئیتاڵیایه ده‌بێته خاوه‌نی جامی ئه‌م ماسته‌رزه، پاش رافێللا ریگی كه ئه‌وساڵه پاڵه‌وانی ئه‌م ماسته‌رزه بووه.
*به‌م پله‌ی یه‌كه‌می و جامه‌ی به‌ده‌ستیهێنا، پاوڵینی بۆ پله‌ی چواره‌می ریزبه‌ندیی خانمان سه‌رده‌كه‌وێت، كۆكۆ گۆڤ -یش بۆ پله‌ی دووه‌می سه‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌م پله‌یه‌ش بۆ یه‌كه‌مجاره گۆف بۆی سه‌رده‌كه‌وێت.