تابلۆكانم گوزارشت لە تاكی كورد دەكەن

12:03 - 2025-05-25
هەمەرەنگ
89 جار خوێندراوەتەوە

هونەرمەندی شێوەكار لەیلان ئەحمەد عەبدولقادر لە كەركوك لەدایكبووە، دەرچووی پەیمانگەی هونەرە جوانەكانە و یەكێك بووە لە یەكەمەكانی پەیمانگە.
 لەیلان ئەحمەد بە دوالاپەڕەی وت: حەوت ساڵە بە پاڵشتی و پشتگیری دایك و باوكم دەستم بە وێنەكێشان كردووە و زۆربەی تابلۆكانم گوزارشت لە تاكی كورد و مێژووی كورد دەكەن، هەروەها كۆڵنەدانی ژنان لە ژیانی رۆژانەیاندا بەرجەستە دەكەم. 
 سەبارەت بە بەشداریكردن لە پێشانگەكاندا وتی: بەشداری زۆرێك لە پێشانگەكانی ناوخۆی كەركوك و شارەكانی هەولێر و سلێمانیم كردووە و خاوەنی  پێشانگەیەكی تایبەتیش بووم لە رانیە بە ناونیشانی (بەهاری رەنگ) كە لە 38 تابلۆی جۆراوجۆر پێكهاتبوون و سوودم لە كەرەستەی جیاواز وەرگرتبوو. 
 لەیلان ئەحمەد وتی:  ئەوەی لە توانامدایە بۆ وێنەكێشان ئەوەیە رەنگدانەوەیەكی گەورەی هونەری بەدواوە بێت. 
كەركوك، رزگار شوانی

بابەتە پەیوەندیدارەکان