ئێكس دوو سەعات لەكاركەوت

01:16 - 2025-05-26
ئابووری
46 جار خوێندراوەتەوە

پێگەی ئێكس (تویتەری جاران) رۆژی شەممەی رابردوو بۆ ماوەی دوو سەعات لەكاركەوت و بەهۆی ئەو رووداوەوە ئیلۆن مەسك خاوەنی ئێكس رایگەیاند: پێویستی بەوەیە گرنگیی زیاتر بدات بە كۆمپانیاكانی، لەبەرئەوە رۆڵی لە سیاسەتدا كەم دەكاتەوە.
مانگی رابردووش مەسك وتبووی: بە نیازە رۆڵی خۆی لە ئیدارەكەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكادا كەم بكاتەوە، هۆكارەكەشی سەرقاڵییەتی بە بەڕێوەبردنی چەند كۆمپانیایەكی زەبەلاح لە یەك كاتدا، وەك ئێكس و تێسلا.
CNN

بابەتە پەیوەندیدارەکان