لەبارەی شکانی هێڵی ئاوی دوکان سلێمانی، بەڕێوەبەرایەتی ئاو روونکردنەوە دەدات

09:32 - 2025-07-30
کوردستان
77 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئاوی سلێمانی، لە روونکردنەوەیەکدا دەنگۆی شکانی هێڵی ئاوی دوکان سلێمانی رەتدەکاتەوە و رایدەگەیەنێت، ئەو دیمەنانەی بڵاوبوونەتەوە، تایبەتن بە تاقیکردنەوەی پڕۆژەی پەرەپێدانی هێڵەکە.

ئامانج جەلال، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی، رایگەیاند: ئەو کارە، تاقیکردنەوەی بۆریی پەرەپێدانی هێڵی یەکی ئاوی دوکان سلێمانییە و دوای تەواوبوونی کارەکانی، پێدانی ئاو لەو هێڵەوە زیاد دەکات.

ئەم روونکردنەوەیە لە کاتێکدایە، کە بەردەوام لە لایەن هاووڵاتیانی ئەو سنوورەوە وێنە و ڤیدیۆی بۆریی ئاوی دوکان بڵاودەکرێتەوە و نیگەرانیی خۆیان لە شکانی هێڵەکە دەردەبڕن، بەڵام بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی جەختدەکاتەوە کە هێڵەکە نەشکاوە و کارکردن تیایدا بۆ پەرەپێدان و زیادکردنی ئاوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان