لێپرسراوی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە بەغدا لەگەڵ ئەندامانی یەکێتی لە حکومەتی عیراق کۆبۆوە

02:57 - 2025-07-29
عیراق
102 جار خوێندراوەتەوە

بەغدا میوانداری کۆبوونەوەیەکی فراوانکراو دەکات بۆ داڕشتنی نەخشەڕێگایەک بۆ بەهێزکردنی هاوکارییەکانی نێوان یەکێتیی نیشتمانیی  کوردستان و حکومەتی فیدراڵی.
لە چوارچێوەی زنجیرەیەک کۆبوونەوەی گرنگدا، ئێوارەی رۆژی  28ی تەمموزی 2025 لە بەغدا، بە سەرپەرشتی ئەندازیار، نزار ئامێدی لێپرسراوی مەکتەبی سیاسی لە بەغدا و بە ئامادەبوونی د.خالد شوانی، وەزیری داد و د.هەڵۆ عەسکەری، وەزیری ژینگە کۆبوونەوەیەک لەگەڵ ئەندامانی یەکێتی لە حکومەتی عیراق سازکرا.
لە کۆبوونەوەکەدا باس لە رێگاکانی بەرزکردنەوەی هاریکاری و هەماهەنگی نێوان یەکێتی و حکومەتی فیدراڵی کرا، هەروەها هەوڵەکان بۆ لابردنی ئاستەنگەکانی رێگری لە کاری دامەزراوەییدا. ئامادەبوان جەختیان لە گرنگی چەسپاندنی بنەماکانی یەکێتیی نیشتمانیی و پێکەوەژیان و بەرزکردنەوەی سەقامگیری بۆ خزمەتکردنی بەرژەوەندییەکانی هاووڵاتیان کردەوە.
هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا پێشنیازی گرنگ بۆ هاوکارییەکان لەسەر پرسە جۆراوجۆرەکان خرایەڕوو و بەشداریکردن لە یەکخستنی هەوڵەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و هەرێم و بەدەستهێنانی پێشکەوتن کە کاریگەری ئەرێنی لەسەر سەقامگیری و گەشەپێدانی وڵات دەبێت.
هەروەها ئامادەبوان باسیان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کرد کە بڕیارە مانگی تشرینی دووەمی داهاتوو بەڕێوەبچێت، جەختیان لەسەر پێویستی بەشداری کارا کردەوە وەک نموونەیەکی سەرکەوتووی دیموکراتی لە عیراقدا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان