ژێرخانی ئابووری بنیاتبنرێتەوە و ئاسایش و سەقامگیریی بچەسپێنرێت

11:49 - 2025-07-30
عیراق
44 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆك كۆمار پێشوازییكرد لە هەردوو پارێزگاری نوێی بەغدا و واست و لە دیدارەکەدا مەرسوومی كۆماریی تایبەت بە دامەزراندنیان رادەستکران.
دوێنێ لە کۆشکی بەغدا، د.لەتیف جەمال رەشید سەرۆك كۆمار، پێشوازیكرد لە عەتوان حەسەن سامر ئەلعەتوانی پارێزگاری بەغدا و هادی مجید گزار پارێزگاری واست، دوای ئەوەی مەرسوومی كۆماری تایبەت بە دامەزراندنی پارێزگارەکان رادەستیان كرا، دۆخی ئەمنی و ئابووری و خزمەتگوزاری لە هەردوو پارێزگاكە، تاوتوێكرا.
لە دیدارەکەدا، سەرۆك كۆمار جەختی لەسەر پێویستیی تۆكمەكردنەوەی هەوڵەكان كردەوە بۆ باشتركردنی خزمەتگوزارییەكان بۆ هاووڵاتیان و باشتر بنیاتنانی ژێرخانی ئابووری و چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیریی.
لەلایەن خۆیانەوە، هەردوو پارێزگار پلانەكانی داهاتوویان و ئەو بەرنامانەی كە بۆ پێشخستنی كەرتی خزمەتگوزاری و تەواوكردنی پرۆژەكان و بەردەوامیدان بە پرۆسەی گەشەپێدان و ئاوەدانكردنەوە لە بەغدا و واست ئامادەیان كردووە، پێشكەش بە سەرۆك كۆمار كرد.

بابەتە پەیوەندیدارەکان