ئەم مانگە (5/2025)، دوو قۆناغی تر لە پاڵەوانێتیی مۆتۆ جی پی لە فەرەنسا و بەریتانیا، بەڕێوە چوون، مانگی ئایندەش (6/2025)، سێ قۆناغی تر لە ئاراگۆن و ئیتاڵیا و هۆڵەنداش بەڕێوە دەچن، یەكەم تا سێیەمی دوو قۆناغەکەی رابردوو؛
فەرەنسا-قۆناغی شەشەم
-1 یۆهان زاراگۆ-فەرەنسا (تیمی یاماها).
-1 مارك ماركیز-ئیسپانیا (تیمی دۆكاتی).
-3 فێرمین ئالدیگێر- ئیسپانیا (تیمی دۆكاتی).
بەریتانیا-قۆناغی حەوتەم
-1 فابیۆ كوارتارارۆ- فەرەنسا(یاماها).
-2 ئەلیس ماركیز – ئیسپانیا (گریسنی مۆتۆ تو).
-3 فرانچیسكۆ بانییایا – ئیتاڵیا (تیمی دۆكاتی).
سەرەتای مانگی مارسی رابردوو پاڵەوانێتیی مۆتۆ جی پی دەستیپێكردووە، یەك لە دوای یەك تا كۆتایی مانگی رابردوو ( 5 - 2025) حەوت قۆناغی تایلەند و ئەرجەنتین و ئەمریكا و قەتەر و ئیسپانیا و فەرەنسا و بەریتانیا كران.
قۆناغەكانی داهاتوو
*قۆناغی (8) ئاراگۆن- 8/6/2025.
*قۆناغی (9) ئیتاڵیا- 22/6/2025.
*قۆناغی (10) ئاراگۆن- 29/6/2025.
پاش تەواو بوونی قۆناغی ئەمریكا، ریزبەندیی یەكەم تاپێنجەم ماتۆڕ سواری ئەم پاڵەوانێتییە بەمشێوەیەیە:
-1 مارك ماركیز-ئیسپانیا (تیمی دۆكاتی) (196 خاڵ).
-2 ئەلیس ماركیز – ئیسپانیا (گریسنی مۆتۆ تو)(172 خاڵ).
-3 فرانچیسكۆ بانییایا – ئیتاڵیا (تیمی دۆكاتی)(124 خاڵ).
-4 فرانكۆ مۆربیدیلی– ئیتاڵیا (تیمی ئێف ئار 46)(98 خاڵ).
-5 یۆهان زاراگۆ - فەرەنسا (تیمی یاماها) (97 خاڵ).