دەنگۆكانی هاتن و چوونی یاریزانان و راهێنەران بۆ وەرزی نوێ

10:28 - 2025-05-27
وەرزش
53 جار خوێندراوەتەوە

ئەم وەرزەی تۆپی پێی جیهان بە گشتی و ئەوروپا بە تایبەتی 2024-2025، کۆتاییهات، دواتر هەموان چاوەڕوانی وەرزی نوێی 2025-2026 دەكەین.
دیارە بەر لە دەستپێكردنی وەرزێكی نوێ، وەك هەموو وەرزەكانی رابردوو، میركاتۆی هاوینە گەرم دەبێت، دەیان و بگرە سەدان یاریزان و راهێنەر لە نێوان یانەكاندا، بەتایبەتیش لە نێوان یانەكانی وڵاتانی ئەوروپادا، هاتن و چوون دەكەن و ئەم یانەو ئەو یانە دەكەن، ئیتر دەنگۆكان بڵاو دەبنەوە، هێندێكیان راست دەردەچن و هێندێكیشیان یان راست دەر ناچن، یان ئەوەتا دەنگۆكان بنەمایان هەبووە، بەڵام دوو لایەنەكە نەگەیشتوونەتە رێككەوتن یان لایەنی سێیەم بەهێزتر چووەتە بازاڕی میركاتۆوە.
ئێستا لێرەو لەوێ باسەكانی بازاڕی میركاتۆ گەرمن، ئەمانەی خوارەوە چەند دنگۆیەك یان هەواڵێكن كە لە كەناڵی وەرزشییە جیهانییەكانەوە كەوتونەتە ناوەندی وەرزشیی جیهان بەگشتی و ئەوروپاوە بەتایبەتی:
*یانەی ریاڵ مەدرید بەرەسمی  و لە دوا یاریی خۆیدا لە لالیگادا و لە سانتیگۆ بیرنابیۆ، دوا ماڵئاواییان لە كارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەر و لۆكا مۆدریچی كرواتی کرد.
*چابی ئەلۆنسۆی راهێنەری پێشووی یانەی بایەر لیڤەركوزن، وەرزی نوێ لە ریاڵ مەدرید جێگرەوەی كارلۆ ئەنچیلۆتی ئیتاڵی دەبێت و یانەی ریاڵ مەدرید بە رەسمی ئەم هەواڵەی بڵاو کردۆتەوە.
*بەپێی هەواڵێكی رۆژنامەی ماركای نزیك لە یانەی ریاڵ مەدرید، یانەكە كڕین و هێنانی دین هۆیسینی یاریزانی بەرگریكاری ئیسپانی یانەی بۆرنمۆسی یەكلایی كردۆتەوە و بۆ مۆندیالی یانەكان یاریی بۆ ریاڵ مەدرید دەكات.
*یانەی ئەرسناڵ بڵاویكرۆدتەوە كە ئیدارەی یانەكە لەگەڵ یانەی ریاڵ سۆسیدادی ئیسپانی رێككەوتوون بۆ ئەوەی وەرزی ئایندە مارتن زوبیمیندی لە سۆسیدادەوە بچێتە یانەی ئەرسناڵ.
*یانەی بارسیلۆنا لە گفتوگۆدایە بۆ هێنانی گۆڵپارێزێک، ئێستا ناوی هەردوو گۆڵپارێزی بەتوانا (ئینیگۆ مارتینێز - ئەستۆن ڤێللا و خوان گارسیا - ئیسپانیۆل) لە ئارادان، ئینیگۆی ئەرجەنتینی ئەم وەرزە دوا وەرزییەتی لەگەڵ ئەستۆن ڤێللا و بۆندەكەشی نوێ ناكاتەوە، گارسیای ئیسپانیش لاریی لە داواکەی بارسا نییە.
*یۆرگن كلوپی راهێنەری ئەڵمانی كە لەیانەی لیڤەرپوڵ جیابووەوە، لەگەڵ یانەی رۆمای ئیتاڵی رێككەوتووە، وەرزی نوێ ئەركی راهێنانی رۆما دەگرێتە ئەستۆ.
*یانەی لیڤەرپوڵ بۆ جێگرەوەی ئارنۆڵدی بەرگریكار كە كۆتایی ئەم وەرزە یانەكە جێدەهێلێت، جیێرمی فیریمبۆنگی یاریزانی هۆڵەندیی لە یانەی بایەر لیڤەركوزن كردۆتە جێگرەوەی و گفتوگۆی نێوانیشیان پیشكەوتنی زۆری بڕیوە.
*كیڤن دیبرۆین–ی بەلجیكی و یاریزانی یانەی مان سیتی، ئەم وەرزە كۆتا وەرزی دەبێت لەگەڵ یانەكەی، وەك خۆی رایگەیاندووە، هێشتا دوا بڕیاری خۆی نەداوە روودەكاتە كام خول یان دەچێتە كام یانە.
*جۆناسان دایڤیدی كەنەدی و یاریزانی هێڵی هێرشبەری یانەی لیل –ی فەرەنسی بڕیاری كۆتایی داوە و بۆندەکەی لەگەڵ یانەكەی نوێ نەكاتەوەو وەرزی ئایندە دەچێتە یانەیەكی تر، چەندین یانە لەسەر هێڵن تا ئەم یاریزانە بەرنە ریزەكانیان، لەوانەش یۆڤانتۆس و ناپۆلی و تۆتنهام و ئەستۆن ڤێللا و بارسیلۆنا.
*جاك گریلیشی یاریزانی یانەی مان سیتی لەگەڵ یانەكەی ناكۆكە و قایل نییە بەو ماوە كەمەی كە گواردیۆلڵای راهێنەر لە یارییەکانی مان سیتیدا بەشداریی پێدەكات و رەنگە بەم هۆیەوە ئەم وەرزە یانەكە جێبهێڵێت.                       ستادیۆم

بابەتە پەیوەندیدارەکان