لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی و ئەستێرەی یانەی مەیامی ئەمریكا، لە یانەكەی ئاسودە نییە و رەنگە بۆندەكەی لەگەڵ مەیامی نوێ نەكاتەوە.
ئەم ئەستێرە ئەرجەنتینییە، لەگەڵ تیپەكەی بە بارودۆخێكی زۆر خراپدا تێپەڕ دەبن، لە یاریی ئەم هەفتەیەیاندا لەگەڵ ئۆرلاندۆ سیتی، دووچاری دۆڕاندنێكی تر هاتن کە 0-3 بوو، ئەمە سێیەم دۆڕاندی ئەم وەرزەیانە لەم خولەدا، لەكۆی 14 یاریی كە كردوویانە، 6 یارییان بردۆتەوە و 5 یارییش یەكسان بوون و شەشەمی ریزبەندیی ناوچەكەیانن، ئەمەش ماسكیرانۆی راهێنەری خستۆتە بەردەم رێگایەكی سەخت و مێسیشی نیگەران كردووە، جگەلەوەش مێسی بەم دواییە لەگەڵ ناوبژیوانانی خولەكە چەند جارێك تووشی بەریەككەوتن بووە و چەند جارێك بە توندی بەڕویاندا وەستاوەتەوە.
بۆندی مێسی تا كۆتایی ئەمساڵە واتە مانگی دیسەمبەری 2025 كۆتاییدێت، تا ئێستا ئەم یاریزانە باسی لە نوێكردنەوەی بۆندەكەی نەكردووە، خۆرخی ماس-ی خاوەنی یانەكەش هیوادارە مێسی وەڵامی هەبێت.
ئەمەش پەیوەندیی راستەوخۆی بە مێسی خۆی و بەڕێوەبەری كارەكانی و ئیدارەی مەیامییەوە هەیە و تائێستاش هەرسێ لایەنەكە هیچ گفتوگۆیەكیان نەكردووە.