نۆڤاك جۆكۆڤیچی سربی و یاریزانی جیهانیی تێنسی سەرزەوی، جام و خەڵاتی یەكەمیی پاڵەوانێتیی تێنسی سەرزەوی سویسرای بەدەستهێنا و لە یاریی كۆتاییدا 2-1 لە هۆبێرت هۆركازی پۆڵەندیی بردەوە.
ئەم بردنەوەیەی جۆكۆڤیچی تەمەن 38 ساڵ، بەس بوو بۆ ئەوەی نازناوی 100 –ەمین لە ژیانی وەرزشیی خۆیدا بباتەوە، بەمەش ناوی چووە لیستی ئەو یاریزانانەی لە سەردەمی نوێی ئەو یارییەدا، 100 نازناوی پاڵەوان یان زیاتری بردۆتەوە.
پێش جۆكۆڤیچ، هەریەكە لە (جیمی كۆنۆرزی ئەمریکی - 109) و (رۆجییە فێدرەری سویسری- 103) نازناوی پاڵەوانیان لە ژیانی وەرزشیی ئیحترافی خۆیاندا بردبووەوە، بەم نازناوەوە، جۆكۆڤیچی سربیش لەم رووەوە بوو بە سێیەم یاریزان و تائێستا 100 نازناوی پاڵەوانی لە ژیانی وەرزشیی خۆیدا بردۆتەوە.