فلاشی ئابووری

پرۆژەیەك بۆ ئامادەکردنی كرێكاران

10:07 - 2025-05-28
ئابووری
11 جار خوێندراوەتەوە

حكومەتی بەریتانیا رایگەیاند: چوار ملیار دۆلاری تەرخانكردووە بۆ راهێنان و پەرەپێدانی توانای كرێكارانی ناوخۆیی، ئامانجیش لە پرۆژەكە كەمكردنەوەی پشتبەستنە بە كرێكاری بیانی و دابینكردنی كرێكاری شارەزایە بۆ بازاڕی كار.
ئاماژەی بەوەشكرد، پلانەكە بەو شێوەیەیە، كە دەرفەتی راهێنان بۆ 120 هەزار بەریتانی بڕەخسێت، تا تواناكانیان لە بوارەكانی: بیناسازی، ئەندازیاری، چاودێریی تەندروستی و كۆمەڵایەتی و تەكنۆلۆژیادا پەرەپێبدەن و ئاستی لێهاتووییان لە بواری خۆیاندا بەرزبێتەوە.
ئەلعەربییە

بابەتە پەیوەندیدارەکان