وەزارەتی دارایی ژاپۆن رایگەیاند: لەگەڵ ئەوەشدا كە لە ساڵی رابردوودا داراییە دەرەكییەكانی وڵاتەكەی بە رێژەی %12.9 زیادیكردووە، ئەمساڵ پلەی گەورەترین قەرزدەری جیهانی لەدەست دا و ئەڵمانیا بوو بە گەورەترین قەرزدەری جیهان.
وتەبێژی حكومەتی ژاپۆن لەو بارەیەوە وتی: داراییە دەرەكییەكانی وڵاتەكەی گەیشتۆتە 3.7 تریلۆن دۆلار و بەردەوام لە بەرزبوونەوەشدایە، لەبەر ئەوە لەدەستدانی پلەی یەكەم كاریگەرییەكی ئەوتۆی بۆ سەر ئابووریی ژاپۆن نابێت.
CNN