هێلینا مێلینكۆف بەڕێوەبەری ژووری بازرگانیی و پیشەسازیی ئەڵمانیا رایگەیاند: هیچ ئاماژەیەكی دڵخۆشكەر لەئارادا نییە بۆ گەشەی ئابووریی ئەڵمانیا و ئاسۆی سەرپێكەوتنەوەی ئابووریی ئەڵمانیا روون نییە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئێستا مەترسی ئەوە لەئارادایە، ئابووریی ئەڵمانیا بۆ ساڵی سێیەم لەسەر یەك رووبەڕووی پاشەكشە بێتەوە، ئەم بارودۆخەش یەكەم جارە لە دوای جەنگی دووەمی جیهانییەوە تووشی ئەڵمانیا دەبێت، لەبەرئەوە دەبێت كارێك بكەین رەنجی ئەمساڵمان بەفیڕۆ نەچێت.
سكای نیوز