ئا: كورده‌وان محه‌مه‌د سه‌عید
رۆژانی چوار بۆ 13ی مانگی ئایاری رابردوو وه‌فدێكی سندوقی نه‌ختینه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به سه‌رۆكایه‌تی جه‌ین گۆلیۆم بۆله‌ین له عه‌مان و به‌غدا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عیراق كۆبوونه‌وه، به مه‌به‌ستی گفتوگۆ و راوێژ له‌باره‌ی مادده‌ی چوار، كه تایبه‌ته به هه‌ڵسه‌نگاندنی ئابووریی وڵاتان، دوای گفتوگۆكانیش سندوقی نه‌ختینه به‌یاننامه‌یه‌كی سه‌باره‌ت به ئابووریی عیراق ده‌ركرد، كه ئه‌مه‌ی خواره‌وه پوخته‌كه‌یه‌تی:
بارودۆخی ئه‌مڕۆی جیهان، كه تا راده‌یه‌كی زۆر دڵنیایی تێدا نییه و دابه‌زینی به‌رده‌وامی نرخی نه‌وت و گوشاری زۆر و زه‌وه‌ندی دابینكردنی دارایی بۆ چالاكییه ئابوورییه‌كان، هه‌موو ئه‌مانه پێكه‌وه ئاسته‌نگی گه‌وره‌یان دروستكردووه له‌به‌رده‌می عیراقدا، له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته رێوشوێنی به‌په‌له بگیرێته‌به‌ر بۆ پاراستنی سه‌قامگیریی دارایی له‌م وڵاته‌دا، ئه‌و رێوشوێنانه‌ش بریتین له: هه‌وڵدان بۆ كۆنترۆڵكردنی كورتهێنانی دارایی گشتی له رێگه‌ی زیادكردنی باج و ده‌رامه‌تی نانه‌وتی و دانانی سنوورێك بۆ خه‌رجی گشتی و ته‌واوكردنی پرۆسه‌ی بنیاتنانه‌وه‌ی په‌یكه‌ری بانكه حكومییه‌كان، هه‌روه‌ها به‌هێزكردنی كه‌رتی تایبه‌ت، ئه‌ویش له رێگه‌ی ئه‌نجامدانی چاكسازی له بازاڕی كاردا و باشتركردنی ژینگه‌ی كار و چالاكییه ئابوورییه‌كان و به‌هێزكردنی ده‌سه‌ڵاتداری و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی، جگه له‌وه‌ش ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی كه حكومه‌تی عیراق له بواری بانكیدا ناویه‌تی، پێویسته ته‌واویان بكات و سیستمی بانكییه‌كه‌ی نوێ بكاته‌وه و پشتیوانی له بانكه‌كانی كه‌رتی
تایبه‌ت بكات.
لاسه‌نگیی ته‌رازووی بازرگانی
ساڵی رابردوو كه‌رتی نانه‌وتی له عیراق كه‌متر گه‌شه‌ی كردووه به‌راورد به ساڵی پێشتر و هه‌ڵاوسانیش هه‌ر به نزمی ماوه‌ته‌وه، له ساڵی 2023دا كه‌رتی نانه‌وتی عیراق زۆر باش هه‌ڵكشا و به رێژه‌ی %13,8 گه‌شه‌یكرد، به‌ڵام له ساڵی 2024دا دابه‌زی و كه‌مبۆوه بۆ %2,5 ئه‌ویش به‌هۆی پاشه‌كشه‌ی وه‌به‌رهێنانی گشتی و كه‌رتی خزمه‌تگوزارییه‌كانه‌وه بوو، له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی لاوازیی و خراپی ئاستی ته‌رازووی بازرگانیدا، به‌ڵام كه‌رته‌كانی كشتوكاڵ و پیشه‌سازی و بنیاتنانی ژێرخان باشترن و تا ئێستاش توانیویانه به‌ره‌نگاری ئاسته‌نگه‌كان ببنه‌وه.
دۆخی دارایی عیراق به گشتی پاشه‌كشه‌ی كردووه، داراییه ده‌ره‌كییه‌كه‌ی كه‌میكردووه و كورتهێنانی دارایی بۆ ساڵی 2024 به‌رز بۆته‌وه و گه‌شتۆته %4,2 له كاتێكدا ساڵی پێشتر ته‌نیا %1,1 بووه، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه كه خه‌رجییه‌كانی تایبه‌ت به كرێ و مووچه و كڕینی وزه زیادیانكردووه، دابینكردنی دارایی بۆ كه‌رتی وزه و خه‌رجیی سه‌رمایه‌گوزاری دواكه‌وتنی پێوه دیاره و له‌سه‌ر ئاستی ده‌ره‌كیش سه‌رڕێژی حسابی جاری له %7,5وه كه‌م بۆته‌وه بۆ %2، ئه‌ویش به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی هاورده‌ی شمه‌كه‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا توانای خۆپارێزیی ده‌ره‌كیی عیراق به‌هێزه و له كۆتایی 2024دا خاوه‌نی زیاتر له 100 ملیار دۆلار دراوی یه‌ده‌گ بووه، كه به‌شی 12 مانگ هاورده ده‌كات.
خه‌رجییه‌كانی حكومه‌ت
چاوه‌ڕوان ده‌كــــــرێت ئه‌مســـاڵیش داهاتی نانــــــه‌وتی لاواز بێت، به تایبه‌تیش كه ژینگه‌ی ئابووریی جیهان جێگیر نییه و ئاسته‌نگه‌كان زۆرن، له‌به‌ر ئه‌وه پێشبینی ده‌كرێت داهاتی ناوخۆیی نانه‌وتی كه‌مبێته‌وه بۆ ئاستی %1، چونكه دابه‌زینی نرخی نه‌وت سنوورداربوونی پاره‌داركردن ده‌بنه بارگرانیی بۆ سه‌ر خه‌رجییه‌كانی حكومه‌ت، هه‌روه‌ها پێشبینی ده‌كرێت حسابی جاریش له 2025دا لاواز ببێت، ئه‌ویش به‌هۆی دابه‌زینی به‌رده‌وامی داهاتی نه‌وته‌وه و چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت هه‌موو ئه‌و ئاسته‌نگانه ببنه هۆی لاوازیی ئابووریی ده‌ره‌كی و دراوی یه‌ده‌گی عیراق.
زیادكردنی باج
بوونی ئه‌و هه‌موو ئاسته‌نگه له‌به‌رده‌م گه‌شه‌ی ئابووریی عیراقدا وا ده‌كات كاردانه‌وه و گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی به‌په‌له له كورت مه‌ودادا كارێكی پێویست بێت، واته ده‌بێ ده‌سه‌ڵاتدارانی عیراق پێداچوونه‌وه به خه‌رجیی گشتی و خه‌رجیی سه‌رمایه‌گوزاریدا بكه‌ن بۆ ساڵی 2025 و پێویسته سه‌رجه‌م خه‌رجییه‌كان كه‌م بكه‌نه‌وه، به تایبه‌تیش ئه‌و خه‌رجییانه‌ی كه بنه‌ڕه‌تی نین، ره‌نگه ده‌رفه‌تێكیش هه‌بێت بۆ زیادكردنی داهاتی نانه‌وتی له رێگه‌ی پێداچوونه‌وه به باج و تاریفه‌ی گومرگیدا، له‌گه‌ڵ سه‌پاندن و زیادكردنی باج به‌سه‌ر به‌كاربه‌ردا، جگه له‌وه‌ش حكومه‌ت ده‌بێ هه‌وڵ بدات بنكه‌ی قه‌رزده‌ره‌كان زیاد بكات بۆ ئه‌وه‌ی ئاستی پاره‌داركردن به‌رز بێته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا ده‌بێت حكومه‌ت خۆی له پاره‌داركردن به نه‌ختینه بپارێزێت، چونكه ئه‌وه ده‌بێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی هه‌ڵاوسان و له‌ده‌ستدانی دراوی یه‌ده‌گ و لاوازبوونی بودجه‌ی گشتیی بانكی ناوه‌ندیی عیراق.
ره‌خساندنی ده‌رفه‌تی زیاتر
ئابووریی عیراق پێویستی به راستكردنه‌وه و چاكسازیی فراوان هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی مه‌ترسیی له‌سه‌ر نه‌مێنێت و توانای به‌رگه‌گرتنی كێشه و قه‌یرانه‌كان و دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانی هه‌بێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پێویسته به‌ر له هه‌موو شتێك سیستمی دارایی و بانكییه‌كه‌ی بگۆڕێت بۆ دیجیتاڵ و پاشان باشتركردنی ئاستی جێبه‌جێكردنی یاساكان و نوێكردنه‌وه‌ی سیستمی باج، له رووی خه‌رجیشه‌وه ده‌بێ عیراق خه‌رجییه‌كانی سنووردار بكات و دامه‌زراندنی كارمه‌ندان له كه‌رتی گشتیدا كه‌م بكاته‌وه، ئه‌گه‌ر هه‌موو ئه‌مانه جێبه‌جێ بكات، ئه‌و كاته عیراق پاره‌یه‌كی زۆری بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه و ئه‌وه‌ش ده‌رفه‌تی زیاتر ده‌ڕه‌خسێنێت بۆ ئه‌وه‌ی خه‌رجیی سه‌رمایه‌گوزاری زیاد بكات، كه هه‌نگاوێكی زۆر گرنگه، چونكه پێویستی به‌وه‌یه له كه‌رته نانه‌وتییه‌كان و ژێرخانی بازرگانی و گواستنه‌وه‌دا وه‌به‌رهێنان بكات و ئابوورییه‌كه‌ی فره‌سه‌رچاوه و فره‌جۆر بكات، هه‌روه‌ها له كه‌رتی كاره‌بادا وه‌به‌رهێنانی و گۆڕانكاریی بنه‌ڕه‌تی بكات و پشتبه‌ستن به هاورده‌كردنی گاز
كه‌م بكاته‌وه.
شه‌فافیه‌ت و به‌ده‌ستهێنانی زانیاری
به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی خاڵێكی گرنگ و بنه‌ڕه‌تییه بۆ هه‌ر ده‌وڵه‌تێك، كه بیه‌وێت ئابوورییه‌كه‌ی گه‌شه بكات، هه‌رچه‌نده داتا‌و ئاماره‌كانی عیراق ئاماژه‌ی باشیان لێ به‌دیده‌كرێت به ئاراسته‌ی چاكسازیی ئیداری و نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی، به‌ڵام تا ئێستاش گه‌نده‌ڵی ئاسته‌نگی گه‌وره‌ی له‌به‌رده‌م گه‌شه‌ی ئابووریی عیراقدا دروستكردووه، بۆ نه‌هێشتنی ئه‌و ئاسته‌نگه گه‌وره‌یه‌ش به‌هێزكردنی لێپێچینه‌وه له كارپێكردنی كۆمپانیا حكومییه‌كان و تایبه‌ته‌كانیش هه‌نگاوێكی زۆر گرنگه، به تایبه‌تیش له كۆمپانیاكانی بواری نه‌وت و كاره‌با و بنیاتنانه‌وه‌دا، ده‌بێ له‌و هه‌نگاوه‌شدا به پله‌ی یه‌كه‌م بایه‌خ به ره‌چاوكردنی پێوه‌ره‌كانی شه‌فافیه‌ت بێت، هه‌روه‌ها ده‌بێ یاسای شه‌فافیه‌ت و به‌ده‌ستهێنانی زانیاری به‌ده‌ست دابڕێژرێت.
بایه‌خدان به هێزی كاری ژنان
عیراق پێویستی به به‌رنامه‌یه‌كی گشتگیری چاكسازیی و په‌یكه‌ربه‌ندی هه‌یه بۆ رێكخستنه‌وه‌ی بازاڕی كار و كه‌رتی دارایی و ده‌سه‌ڵاتداریی، له بازاڕی كاردا پێویسته گرنگی به زیادكردنی به‌شداریی هێزی كار بدرێت له ئابووریی وڵات‌دا، به تایبه‌تیش هێزی كاری ژنان، ئه‌ویش به راهێنان و فێركردنی ژنان و لابردنی به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م كاركردنی ژنان، له پاڵ ئه‌وانه‌شدا پێویسته عیراق بیرۆكراتی له‌به‌رده‌م چالاكییه ئابوورییه‌كان و ئیداره‌ی باج كه‌م بكاته‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ش جێبه‌جێ بكات، ئه‌وا ده‌بێته هۆی زیادبوونی به‌شداریكردنی هێزی كار له ئابووریی وڵات و یارمه‌تیده‌ریش ده‌بێت له گه‌شه‌كردنی كه‌رتی تایبه‌تدا، كه سه‌ره‌نجام ده‌بێته هۆی زیادبوونی داهاتی كه‌رتی نانه‌وتی له عیراق.
سه‌رچاوه: پرۆجێكت سه‌ندیكه‌یت