بۆ یه‌كه‌مجار، پلانێك بۆ پشتبه‌ستن به‌ ئاوی ژێر زه‌وی دادەنرێت

10:44 - 2025-06-02
ئابووری
12 جار خوێندراوەتەوە

مه‌یسه‌م عه‌لی خزه‌یر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئاوی ژێر زه‌وی له‌ وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه‌كانی ئاوی عیراق رایگه‌یاند: ئه‌مساڵ كشتوكاڵی هاوینه‌ی عیراق به‌ ته‌واوی پشت به‌ ئاوی ژێر زه‌وی ده‌به‌ستێ و ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م جاره‌ له‌ مێژووی عیراقدا روو بدات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و پلانه‌، وه‌زاره‌ته‌كه‌یان 50 هه‌زار بیری ئاماده‌ كردووه‌ له‌ به‌غدا و سه‌رجه‌م پارێزگاكانی دیكه‌ی عیراق، جگه‌ له‌ پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان.
ئیقتیساد نیوز

بابەتە پەیوەندیدارەکان