״یەكڕیزیی و یەكهەڵوێستی نێوان لایەنە سیاسییەكان״

10:41 - 2025-06-03
کوردستان
42 جار خوێندراوەتەوە

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە دانیێل هون باڵیۆزی سویسرا لە عیراق كرد و لە كۆبوونەوەیەكدا تاوتوێی دوایین پێشهاتەكان، پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت، پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا و چارەسەركردنی كێشەكانیان لەچوارچێوەی دەستووردا، كرد.
جێگری سەرۆكی هەرێم و باڵیۆزی سویسرا، جەختیان لە برەودان بە پەیوەندییەكانی نێوان سویسرا لەگەڵ عیراق و هەرێمی كوردستان كردەوە، هەروەها یەكڕیزیی و یەكهەڵوێستی نێوان لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستانیشیان بە گرنگ زانی.

بابەتە پەیوەندیدارەکان