بەبۆنەی هاتنی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە، بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، نامەیەكی پیرۆزبایی ئاراستەی كۆسرەت رەسوڵ عەلی دەكات.
لەنامەكەیدا بۆ كۆسرەت رەسوڵ عەلی، بافڵ جەلال تاڵەبانی، نووسیویەتی: (بەبۆنەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە، لەدڵەوە پیرۆزبایی گەرم لە بەڕێزتان دەكەم، هیوادارم هەمیشە لە خۆشی و شادیدا بۆنەكان بەڕێبكەن و سەرفراز بن).
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ كۆسرەت رەسوڵ، نووسیویەتیشی: (ئومێدەوارین ئەم جەژنە ببێتەمایەی خێر و خۆشی بۆ هەموولایەك و هاندەرمان بێت تا بە گیانی لێبووردەیی و بەرپرسیارێتی و نیشتمانییەوە پێكەوە هەنگاوبنێین لەپێناوی تەبایی و یەكڕیزیی گەلەكەمان و نەهێشتنی كەموكوڕییەكان و باشتركردنی حوكمڕانی و ژیانی كۆمەڵایەتی خەڵكی كوردستان).