یانەی سلێمانی سێیەم یاریی دەکات

11:36 - 2025-06-03
وەرزش
81 جار خوێندراوەتەوە

رەوەز ئیسماعیل

ئەمڕۆ سێشەممە 3/6/2025، تیپی تۆپی پێی یانەی سلێمانی، لە جەولەی چوارەمی یارییەكانی دوا قۆناغی خولی پلە سێی یانەكانی عیراقدا بۆ گەیشتن بە خولی پلە دوو، لەیاریگای فەرماندەیی، میوانداریی لە تیپی یانەی ئەلڕەد دەكات. هەفتەی پێشوو لە جەولەی سێیەمی یارییەكانی ئەم خولەدا، بردنەوەیەكی باشی لە دەرەوەی یاریگای خۆیدا تۆماركرد و توانی 5-0 لە تیپی یانەی ئەلحوڕی کەربەلا بباتەوە.
ئەم یارییە دووەم یاریی تیپی یانەی سلێمانی بوو لەم قۆناغەی یارییەكانی خولی پلە سێی یانەكانی عیراقدا، لە یەكەم هەفتەی یارییەكاندا چاوڕوان بوو، هەفتەی دووەم، لە یاریگای خۆیدا 1-1 لەگەڵ یانەی خەلیج ئەلعەرەبی یەكسانبوو، لە هەفتەی چوارەمیشدا لە سلێمانی میوانداریی لە یانەی ئەلڕەد دەكات. 
تیپی یانەی سیروانی نوێش دووەم یانەی شاری سلێمانییە كە بەشداریی ئەم خولە دەكات، ئەم هەفتەیەی یارییەكان چاوڕوان دەبێت، هەفتەی سێیەمیش لە یاریگای خۆیدا توانی 3-1 لە تیپی یانەی مەیمونە بباتەوە، ئێستا بە كۆكردنەوەی 7 خاڵ لە دوو بردنەوە و یەكسانبونێك یەكەمی گروپەكەیەتی.
دوو یانەی شاری هەولێریش (ئارارات و ئەكاد)، بەشداریی ئەم خولە دەكەن، ئارارات سێ یاریی كردووە و تەنیا 2 خاڵی هەیە و دوا تیپی گروپەكەیەتی، بەڵام ئەكاد دوو بردنەوە و یەك دۆڕاندنی هەیە و بە 6 خاڵ دووەمی گروپەكەیەتی.
قۆناغی كۆتایی خولی پلە سێی یانەكانی عیراق 20 تیپی یانەكانی عیراق بەشداریی تیادا دەكەن، لە نێو ئەم 20 تیپە بەشدارەدا، یانەكانی: سلێمانی، سیروانی نوێ، ئارارت و ئەكاد عەنكاوە، كە چوار یانەی کوردستانن بەشدارن، پاش تێپەڕ بوونی سێ هەفتە بەسەر یارییەكانی ئەم قۆناغەدا، ئێستا ریزبەندیی لە هەر چوار  گروپی یانە بەشدارەکاندا، بەمشێوەیەیە:
گروپی یەكەم
-1سەناعات حەربی (2 یاری)(4 خاڵ).
-2 ئەلمەشروع (2 یاری)(3 خاڵ).
 -3 سەڵاحەدین (3 یاری)(3 خاڵ).
-4 شەباب ئەلئەمیر (2 یاری)(2 خاڵ).
-5 ئارارات (3 یاری)(2 خاڵ).
گروپی دووەم
-1 فەللاحییە (3 یاری)(9 خاڵ).
-2 ئەكاد (3 یاری)(6 خاڵ).
-3 نیل (2 یاری)(3 خاڵ).
-4 ئەلسیاحە (2 یاری)(0 خاڵ).
-5 فۆسفات (2 یاری)(0 خاڵ).
گروپی سێیەم
-1 سیروانی نوێ  (3 یاری)(7 خاڵ).
-2 دیفاع جەوی (3 یاری)(4 خاڵ).
-3 مەیمونە (2 یاری)(3 خاڵ).
-4 دەغارە (2 یاری)(1 خاڵ).
-5 بەلەد (2 یاری)(1 خاڵ).
گروپی چوارەم
-1 ئەلڕەد(2 یاری)(4 خاڵ).
-2 خەلیج ئەلعەرەبی(2 یاری)(4 خاڵ).
-3 سلێمانی(2 یاری)(4 خاڵ).
-4 ئەلحوڕ(3 یاری)(4 خاڵ).
-5 بەلەدروز(3 یاری)(0 خاڵ).
سیستمی یارییەكان
*یارییەكان بە خولێكی یەك قۆناغ بەڕێوەدەچن. 
*هەرتیپێك دوویاریی لە یاریگای خۆی و دوویاریی لە دەرەوەی یاریگای خۆیدا دەكات.
*یەكەم و دووەمی هەر چوار گروپەكە كە 8 یانە دەكات، دەگەنە قۆناغی چارەكی كۆتایی.
*لەو قۆناغەشەوە 4 یانە دەگەنە قۆناغی چوار گۆشەی زێڕین و 4 یانەیی.
*پاش ئەوەی یارییەكانی قۆناغی چوارگۆشەی زێڕینیش دەكرێن، یەكەم و دووەم راستەوخۆ دەگەنە خولی پلە دووی یانەكانی عیراق.

بابەتە پەیوەندیدارەکان