سامی كەریم بەشداریی پاڵەوانێتییەكی نێودەوڵەتیی دەكات

11:40 - 2025-06-03
وەرزش
88 جار خوێندراوەتەوە

سامی كەریم، پاڵەوانێكی كیك بۆكسینگی كوردستانە، تەمەنی 32 ساڵە، خوێندنی ئامادەیی تەواو كردووە، لەهەڵەبجە لەدایكبووە، ماوەیەکی زۆرە وەرزشیی یارییە بەرگرییەكان دەكات و ئێستاش كیك بۆكسینگ دەكات.
سەبارەت بە ئەنجامەكانیشی بۆ ستادیۆم وتی: تائێستا زیاتر لە 53 یارییم كردووە، 47 یارییم بردۆتەوە و 6 یاریشم دۆڕاندووە، لە چەندین پاڵەوانێتیی سلێمانی و كوردستان و عیراق و دەرەوەی عیراقیشدا بەشدارییم كردووە، لەوانە بەشداریی پاڵەوانێتیی یانەكانی باكووری عیراق و پاڵەوانێتیی سوپەری عیراق و ئاسیا و وڵاتانی عەرەبیم كردووە.
سەبارەت بە دوا پاڵەوانێتیش كە بەنیازە بەشداریی تێدا بكات، بە ستادیۆمی راگەیاند: رۆژی 14/6 لە سلێمانی پاڵەوانێتییەكی پرۆفیشناڵ رێكدەخرێت، پاشان لە ئەڵمانیاش پاڵەوانێتیی جیهان رێكدەخرێت، من ئێستا خۆم بۆ ئەم دوو پاڵەوانێتییە ئامادە دەكەم.
محەمەد عەبدولرەحمان

بابەتە پەیوەندیدارەکان