ستادیۆم
*پاریس سان جێرمان یەكەم یانەیە لەمێژووی چامپیۆنس لیگدا یاریی كۆتایی بە جیاوازی 5 گۆڵ و 5-0 دەباتەوە.
*لویس ئەنریكی یەكەم راهێنەرە سەرجەم ئەو یارییە كۆتاییانە دەباتەوە كە لە یەك یاریی پێكدێت (نەك دوو یاریی چوون و گەڕانەوە) کە 11 یاریی بووە.
*ئەمە پێنجەم جارە یاریگای یانەی بایرن میونشن كاتێك یاریی كۆتایی چامپیۆنس لیگی تیادا دەكرێت، ئەوەی یاریی كۆتایی دەباتەوە، بۆ یەكەمین جارییەتی جامی چامپیۆنس لیگ بەرز دەكاتەوە، پێش پاریس سان جێرمان: 1979 نۆتینگهام فۆریست و 1993 مارسیلیا و 1997 بروسیا دۆرتمۆند و 2012 چێڵسی بۆ یەكەمین جار ئەم جامەیان لەم یاریگایەدا بردۆتەوە.
*پاریس سان جێرمان دووەم یانەی فەرەنسایە ئەم جامە دەباتەوە، پێشتر و ساڵی 1993 مارسیلیا ئەم جامەی بەرزكردۆتەوە.
*دیزیری دوێ كە تەمەنی 19 ساڵ و 362 رۆژە، بووبە منداڵترین یاریزان لە مێژووی چامپیۆنس لیگدا بتوانێت لە یاریی كۆتاییدا دوو
گۆڵ بكات.
*دیزیری دوێ دووەم منداڵترین یاریزانە لە یاریی كۆتاییدا گۆڵیش بكات و ئەسیستیش بكات، پێشتر براین كیدی یاریزانی یانەی مان یونایتد بەرامبەر بەنفیكا لە یاریی كۆتایی ساڵی 1968 دا ئەمەی كردووە.
*دیزیری دوێ دەیەمین یاریزانی فەرەنسییە لە یاریی كۆتایی چامپیۆنس لیگدا گۆڵ بكات، پاش تۆمبلان هیدالگۆ-رینس، بلاتینی-یۆڤانتۆس، پولی-مارسیلیا، دۆسای-میلان، زیدان و بنزیمە-ریاڵ مەدرید، کینگسلی كومان-بایرن مونشن،
*ئینتەرمیلان قورسترین دۆڕاندنی یانەكانی ئیتاڵیای لە مێژووی یارییە كۆتاییەكانی سەرجەم خولەكانی ئەوروپادا تۆمار كرد و پێشتر هیچ یانەیەكی ئیتاڵیا لە یارییە كۆتاییەكاندا بەم سەختییە 0-5 نەدۆڕاون.
*ئەمە چوارەم دۆڕاندنی یانەی ئینتەرە لە یاریی كۆتاییەكانی ئەم پاڵەوانێتییەدا، پێشتر 1967 و 1972 و 2023 یش یاریی كۆتایی دۆڕاندووە.
* پاریس سان جێرمان یەكەم یانەیە لە 20 دەقیقەی یەكەمی یاریی كۆتاییەكی چامپیۆنس لیگدا 2-0 لە پێشەوە بێت و دووگۆڵی كردبێت.
*پارك جی سۆنگ یەكەم یاریزانی كیشوەری ئاسیا بووە جامی چامپیۆنس لیگ بەرز بكاتەوە لەگەڵ مان یونایتد، لی كانگ دەبێتە دووەم یاریزان جامی چامپیۆنس لیگ لەگەڵ یانەیەك بەرزبكاتەوە.