بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە ستیڤ بیتنەر، کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان کرد.
لە دیدارێکدا پێشهات و پەرەسەندنە ناوخۆیی و ناوچەییەکان تاوتوێکران و جەخت لە بەردەوامی هەماهەنگی و هاریکاریی نێوان سەرجەم لایەن و هێزە سیاسییەکان کرایەوە.
چارەسەرکردنی کێشەکانی هەولێر و بەغدا لەسەر بنەماکانی دەستوور و جێبەجێکردنی رێککەوتنەکان جەختی لەسەر کرایەوە و سەرۆک بافڵ وتی، ژیان و گوزەرانی هاونیشتمانییان گرنگترین پرسە بۆ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بەردەوام لەگەڵ بەرپرسانی عێراق لەسەرهێڵین تاوەکو گرفتەکان چارەسەر بکرێن.