لەبارەی زیادبوونی داهاتی سلێمانییەوە روونکردنەوە دەدرێت

04:28 - 2025-07-26
کوردستان
36 جار خوێندراوەتەوە

شوان جەبار، بەڕێوەبەری ئاماری سلێمانی و سەرپەرشتیاری وێبسایتی شەفافیەت رایگەیاندووە، زیادبوونی داهاتی سلێمانی بەشێکی زۆری مەقاسەیە، واتە قەرز بە قەرزە و داوادەکات ئەو بەشە لەداهات لەسەر داهاتی ناوخۆ لاببرێت.

سەرپەرشتیاری وێبسایتەکە دەشڵێت، بەرزبوونەوەی داهاتی ئەم مانگەی سلێمانی بۆ دوو هێندەی داهاتی مانگی رابردوو، بەشێکی زۆری مەقاسەیە، واتە قەرز بەقەرزە، ئەوەشی خستووەتەڕوو، کاتێک بەشێک لە کارگە گەورەکان پابەندییەکانیان دەکەوێتە ئەستۆ بۆ دانی هەرجۆرە رسوماتێک حکومەتیش پابەندی هەبووە بەرامبەریان داوادەکرێت پاکتاو بکرێت و بەمەش وەک داهات ئەژمار دەکرێت لە کاتێکدا هیچ بڕە داهاتێک زیادی نەکردووە.

وتیشی جۆرێکی دیکەی مەقاسە ئەوەیە داهاتەکە پارەی کاشە و دەبرێتە پارێزگایەکی دیکە تەنیا ژمارەکەی دەگەڕێتەوە سلێمانی و بەپێویستی دەزانێت یان مەقاسە لە داهات لاببرێت یاخود تەنیا لە سنووری چالاکی پارێزگاکە مەقاسە بکرێت.

بەپێی ئامارەکانى وێبسایتی شەفافیەت، داهاتى ئەم مانگە تا ئێستای سنوورى پارێزگاى سلێمانى نزیکەى 119ملیار دیناربووە لە کاتێکدا 67% ئەم داهاتە مەقاسە بووە و لە 5% بەچەک بووە و تەنیا لە 28% پارى نەختینە بووە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان