ئەم كتێبە، ئێرنیست گێڵنەر بە ئینگلیزیی نووسیویەتی و عەتا قەرەداغی كردوویەتی بە كوردی و دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم چاپ و بڵاویكردووەتەوە.
نووسەر سەبارەت بە ناسیۆنالیزم دەڵێت: ناسیۆنالیزم لە ئاستی یەكەمدا بنەمایەكی سیاسییە كە پێی وایە یەكەی سیاسی و نەتەوەیی پێویستە پێكەوە گونجاو بن، ناسیۆنالیزم وەك سۆزێك یان وەك بزووتنەوەیەك دەتوانرێت بە باشترین شێوە پێناسە بكرێت. بە كورتی ناسیۆنالیزم تیۆری رەوایەتیی سیاسییە كە پێیوایە نابێت سنوورە ئیتنیكییەكان بەناو سنوورە سیاسییەكاندا تێپەڕن. لە راستیدا هەر چۆنێك بێت ناسیۆنالیزم زۆرجار نە ئەوەندە شیرین بووە، نە ئەوەندەش لە رووی عەقڵانییەوە گونجاوە. لە بەشێكی تری كتێبەكەدا نووسەر مێژووی كۆمەڵگەی مرۆڤایەتی لە روانگەی دەوڵەتەوە بۆ سێ قۆناغ دابەشكردووە، قۆناغی پێش كشتوكاڵی و قۆناغی كشتوكاڵی و قۆناغی پیشەسازی. قۆناغی پێش كشتوكاڵی قۆناغی بێ دەوڵەتیش لە قەڵەم دەدرێت، قۆناغی كشتوكاڵی قۆناغێكە كە زۆرێك لە كۆمەڵگەكان دەبنە خاوەنی دامەزراوەی سیاسی و بەڕێوەبردن. لە قۆناغی پیشەسازیدا دابەشبوونی كار و دەركەوتنی چینی ناوەند و دروستبوونی كەلتور بەرهەم هاتووە.
جەواد حەیدەری