هاوكار ئەیوب رەزا، یەكێكە لەو وێنەگرانەی كە لە زۆربەی كۆڕ و كۆبوونەوە و سیمینار و كەڕنەڤاڵ و بۆنەكاندا بەشداریی دەكات و وەك خۆبەخشێك وێنە دەگرێت.
هاوكار بە دوالاپەڕەی وت: تا پۆلی سێی ناوەندیم خوێندووە، لە ساڵی 2011وە كاری وێنەگرتن دەکەم، جگە لەوە پێشمەرگەم و ئەندامی تیپی مۆسیقای ئینـزیباتی سەربازیم، هەموو رۆژێك خۆم ئامادە دەكەم بۆ كارێكی نوێ لە بواری وێنەگرتندا، خۆم ئەپدەیت دەكەمەوە، بۆ ئەوەی بتوانم وێنەی جوان و سەرنجڕاكێش بگرم، وێنەگرتن بەلامەوە حەزە، بەڵام زیاتر حەزم لە وێنەی سروشتە و لە وێنەگرتندا سوود لە ژیریی دەستكرد وەردەگرم بۆ ئەوەی بتوانم كوالێتی وێنەكانم بەرز بكەمەوە، تا ئێستا دوو پێشانگەی تایبەت بە خۆم کردووەتەوە و لە دوو پێشانگەی هاوبەشیشدا بەشداریم كردووە و چەندین خەڵات و رێزلێنانیشم پێبەخشراوە.
سلێمانی، ئالان محەمەد جەزا