عیراق 141 دەرفەتی وەبەرهێنان دەخاتەڕوو

10:30 - 2025-06-11
ئابووری
18 جار خوێندراوەتەوە

حەیدەر مەكییە سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنانی عیراق رایگەیاند: لە دیدارە چاوەڕوانكراوەكەی وەبەرهێناندا كە بڕیارە رۆژانی 14 و 15ی ئەم مانگە لە بەغدا بەڕێوە بچێت، عیراق 141 دەرفەتی وەبەرهێنان دەخاتەڕوو، كە كاروباری وەرگرتنی مۆڵەت و رەزامەندییان تەواوكراوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەو دیدارەدا بڕیارە نوێنەری زیاتر لە 300 وڵات و كۆمپانیای جیاجیا ئامادە دەبن و پرۆژەكانیش كەرتەكانی پیشەسازی، نیشتەجێبوون، وزەی نوێبووەوە و زۆری دیكەش دەگرێتەوە.
ئاژانسی هەواڵی عیراق

بابەتە پەیوەندیدارەکان