یەكێتیی ئەوروپا لە بواری بەرگریدا دەكەوێتەخۆ

10:32 - 2025-06-11
ئابووری
23 جار خوێندراوەتەوە

ئەندریۆس كۆبلیۆس كۆمیساری بەرگریی یەكێتیی ئەوروپا رایگەیاند: كۆمسیۆنەكەیان هەفتەی داهاتوو پرۆژەیەك پێشكەش دەكات، بۆ ئاسانكاریی زیاتر بۆ وڵاتانی ئەندام لە كڕینی كەلوپەل و پێداویستییەكانی بەرگری و وەرگرتنی پارە بۆ ئەو مەبەستە.
ئەم هەواڵە دوای ئەوە دێت، كە پیشەسازیی بەرگری ئەوروپا رووبەڕووی رەخنەیەكی زۆر بووەوە، ئەویش بەهۆی بوونی بیرۆكراتی و دواكەوتنی هەوڵەكانی هەریەك لە ئەندامانی ئەو یەكێتییە بۆ بەدەستهێنانی پارە و كڕینی پێداویستییەكانی بەرگری.
CNN

بابەتە پەیوەندیدارەکان