ئۆپێک: خواست لەسەر نەوت بۆ 120 ملیۆن بەرمیل بەرزدەبێتەوە
رێکخراوی ئۆپێک پێشبینی دەکات لە ماوەی 25 ساڵی داهاتوودا، خواستی جیهانی لەسەر نەوت بگاتە 120 ملیۆن بەرمیلی رۆژانە، لە کاتێکدا ئێستا خواستەکە 103 ملیۆن بەرمیلە.
هەیسەم غەیس، ئەمینداری گشتیی رێکخراوەکە رایگەیاند، هۆکاری ئەمەش بۆ گەشەی ژمارەی دانیشتووانی جیهان بۆ نزیکەی 10 ملیار کەس و فراوانبوونی ئابووری دەگەڕێتەوە. راشیگەیاند کە پێویستیی گشتیی جیهان بۆ وزە بە رێژەی 24% زیاد دەکات و داوای کرد کار بۆ کەمکردنەوەی دەردانی گازە ژەهراوییەکان بکرێت.